لە دەروازەی سنورێ كێلێوە 500 تۆن كاڵا و شمەك گەڕێندراونەتەوە

  2020-10-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەری گومركی راپەڕین ئاشكرای دەكات نزیكی 500 تۆن كەرەستە و شمەك گەڕێندراونەتەوە یان لەناو براون كە بۆ بەكارهێنان نەشیاوبوون.

جەوهەر ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری گومرگی ڕاپەڕین، رایگەیاند: لە هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە لە دەروازەی سنوری كێلێ، نزیكەی 500 تۆن كەرەستە و شمەك گەڕێندراونەتەوە بەهۆی نەشیاویان بۆ بەكارهێنان. 

ئەو روونیكردەوە بەشێك شمەكیان دەستبەسەرداگرتووە كە بڕیاریانداوە لەناوببرێن، ئەوەشی روونكردنەوە كە لەزگەیان دەستبەسەرداگرتووە كە بۆ ئەوە بووە كە بدرێت لە ئاو و بە ئاوی زەم زەم بفرۆشێت. 

بەڕێوەبەری گومركی راپەڕین روونیكردەوە خەڵكێكیان داوەتە دادگا هەر بەهۆی ئەو ساختەكردنانەی لەلایەن كراون، ئەو كەرەستانەشی بە شێوەیە قاچاغ هێندراون نەگێڕدراونەتەوە بەڵكو دەستیان بەسەرداگیراوە. 

ئەوەشیراگەیاند كە زیاتر لە 50 تۆن كاڵا و شمەك كە ماوەی بەسەرچوونیان نزیك بووە لەلایەن كوالیتی كۆنتڕۆڵەوە رادەستیان كراوە بۆ ئەوەی لەناو ببرێن. 


ڕیکلام