یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان: ئەرمینیا داگیركارە

  2020-10-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
یەكێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان ئەرمینیا بە داگیركار دەزانێت و داوا دەكات هەرچی زووە لە خاكی ئازەربایجان بچێتە دەرەوە و شەڕیش لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بوەستێت.

یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لە راگەیەندراوێكدا داوا لە ئەرمینیا و ئازەربایجان دەكات شەڕ رابگرن و كێشەكانی نێوانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بكەن هەردو وڵات رێز لە سنوری ئەوەی دیكە بگرێت.

یەكێتی جیهانی زانیاینی موسڵمان كە سەرۆكەكەی كوردە و عەلی قەرەداغیە ئاماژەی بەوەشكردوە "شەڕ چارەسەری گونجاو نییە، بەڵكو گفتوگۆ تاكە رێگایە بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان".

یەكێتیەكە لە ماوەی رابردوو زۆرجار تۆمەتبار كراوە بە پشتیوانی كردنی توركیا، لە راگەیەندراوەكەیدا وتوشیەتی "ئەرمینیا وڵاتێكی داگیركارە و دەبێت بەپێی یاسای نێودەوڵەتی لەسەرجەم خاكی ئازەربایجان كە داگیریكردوە بكشێتەوە".

لە رۆژی 27ی ئەیلولەوە بەهۆی ناكۆكی نێوان هەردوو دەوڵەتی ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر هەرێمی قەرەباغ كە ناوچەیەكی ئۆتۆنۆمییە و لەلایەن ئەرمینیاوە بەڕێوەدەبردرێت، شەڕ و پێكدادانی سەربازی دروست بوو تا ئێستاش شەر بەردەوامە هەرچەندە 9ی ئەم مانگە، لەمۆسكۆ گفتوگۆكانی نێوان هەردو وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر هەرێمی قەرەباغ دەستیپێكرد، ئاگربەستێكی كاتی هاتەئاراوە، بەڵام هەر دوێنێش ئەو ئاگربەستە شكێندرا.