دهۆک.. پارچەیەکی شوێنەوار دۆزرایەوە مێژووەکەى بۆ زیاتر لە دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە

  2020-10-12  | 
دهۆک
پارچەیەکی شوێنەوار لە دهۆک دۆزرایەوە مێژووەکەى بۆ زیاتر لە دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فەرمانگەی شوێنەوارناسی دهۆک دۆزینەوەی پارچەیەکی شوێنەواری لە رۆژئاوای پارێزگاکە راگەیاند، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار و ١٨١ ساڵ لەمەوبەر .

قاسم حەسەن، بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوینەوارناسی دهۆک رایگەیاند، تیمێکی گەڕانی فەرمانگەی شوێنەوارناسی دهۆک پارچەیەکی شوێنەوارییان لە گردی باڵقۆس لە خۆرئاوای دهۆک کە دە کیلۆمەترێک لە قەزای سێمێلەوە دوورە، دۆزیوەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، پارچەکە بە زمانی هیلینیستی لەسەری نوسراوە و دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار و ١٨١ساڵ لەمەوبەر.

ئاماژەی بەوەشکرد کە کاری گەڕان و پشکنینەکە بەهاوبەشی لەنێوان تیمی رێکخراوی شوێنەوارناسی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوارناسی هەرێم بۆ وەرگێرانی تابلۆ شوێنەوارییەکان ئەنجامدراوە .

بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوینەوارناسی دهۆک ئاشکراشیکرد، "ناوی پاشای سلیقی هیلینیستی دیمتریۆس لەسەر تابلۆکە نوسراوە کە فەرمانڕەوایی ئەو ناوچەیەی کردووە".

ئەوەش دوایی دێت، لە کۆتایی مانگی ئەیلول تیمێک لە پسپۆرانی شوێنەوارناسی شوێنێکی مێژوویان لە پارێزگای دهۆک دۆزییەوە کە چەندین گۆزەی گڵینی تێدابوو وەک بۆری بۆ راکێشانی ئاو لەوەرزی هاویندا بەکارهێندراون.



ڕیکلام