حەسەن کەعبی: پێویستە هۆشیار زێباری داوای لێبوردن لە حەشدی شەعبی بکات

  2020-10-14  | 
دۆسیە:  حەشدی شەعبی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، داوای لە هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی کرد داوای لێبوردن بکات لەسەر لێدوانەکانی لەسەر حەشدی شەعبی.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق،حەسەن کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە "بە هیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەین سوکایەتی بە هیچ دامەزراوەیەکی فەرمی دەوڵەتی عێراق بکرێت"

کەعبی وتووشیەتی "لێدوانی بەڕێز هۆشیار زێباری لە کەناڵی حوڕە ڕەتدەکەینەوە داواش دەکەین لێبوردنێک پێشکەش بکات شایستەی ڕۆڵی حەشدی شەعبی و قوربانییەکانی بێت".

ئەو لێدوانەی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کاتێکدایە،  ڕۆژی ٣٠ی مانگی ئەیلولی ڕابردوو، هۆشیار زێباری حەشدی شەعبی و بە دیاریکراویش وەعد قەدۆ فەرماندەی لیوای ٣٠ی حەشدی شەعبی لە دەوروبەری موسڵ تۆمەتبار کرد بە ئاراستەکردنی ئەو موشەکانەی کە لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کەوتنەوە.

 



ڕیکلام