هەشت سوودی شەربەتی گێزەر کە زۆر کەس نایانزانێت

  2020-10-14  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پسپۆڕانی خۆراک ئامۆژگاری کەسەکان دەکەن بە خواردنەوەی شەربەتی گێزەر، ئەویش بەهۆی ئەو سودە زۆرەی کە هەیەتی لە بەهێزکردنی دەزگای بەرگری لەش و باشترکردنی تەندروستی چاو و پێست و بوونی چەندین ڤیتامینی دیکە، کە سودی ڕۆژانەیان هەیە بۆ لاشە.

شەربەتی گێزەر یەکێکە لە تەندروسترین خواردنەوە بەسودەکان، کە دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم و فولات و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و ڤیتامین A .

*سەرچاوەکی باشی خۆراکییە

شەربەتی گێزەر بڕێکی  کەم لە کالیۆری و کاربۆهێدراتی تێدایە، بەڵام دەوڵەمەندە بەسەرچاوە خۆراکییەکانی دیکە و بەۆهی ئەوڕەنگانەشەوە کە هەیەتی، وەک دژە تەن لە لاشەی مرۆڤدا کاری خۆی دەکات.

*باشترکردنی تەندروستی چاو

شەربەتی گێزە بڕێکی زۆر لەو مادانەی تێدایە کە سودیان هەیە بۆ تەندروستی چاو، بەشێوەیەکی یەک کوپ لە شەربەتی گێزەر زیاتر لە ٢٥٠ یەکەی ڤیتامین ئەی تێدایە، کە زۆر کاریگەریی هەیە لەسەر تەندروستی چاو.

*دەزگای بەرگری بەهێز دەکات

شەربەتی گێزەر بڕێکی باس لە توانا دەبەخشێت بە دەزگای بەرگری لەشی مرۆڤ، بەهۆی بوونی ڤیتامینی A,C وەک دژە تەن کاریگەرییان هەیە لەسەر پاراستنی خانەکانی بەرگری لە زیان و پوکانەوە.

*دژە شێرپەنجەیە

توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، هەندیک بە پێکهاتەکانی شەربەتی گێزەر، لاشەی مرۆڤ دەپارێزێن لە شێرپەنجە، لەو مادانەش پۆلی ئەسیتیلین و بیتا کارۆتین و لۆتین، کە بە پاڵافتەیەکی گرنگ دادەنرێت لە دژی شانە شێر پەنجەییەکان، یەکێک لە توێژینەوەکان ئاماژە دەکات بە کاریگەریی پاڵافتەی شەربەتی گێزەر لەسەر راگرتنی خانە شێرپەنجەییەکان.

*کۆنترۆڵی شەکر دەکات

خواردنەوەی بڕێکی کەم لە شەربەتی گێزەر دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێندا، تاقیکردنەوە کراوە لەسەر ئەو مشکانەی کە نەخۆشی جۆری دووەمی شەکرەیان هەبووە، کاتێک شەربەتی گێزەری خۆشکراویان پێدراوە، بووەتە هۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێنەکەیاندا.

هۆکاری ئەوەش بوونی مادەی (پیرۆپیوتیک)ە کە جۆرێکە لە بەکتریای بەسود کاریگەریی دەبێت لەسەر بەکتریای گەدە کە پەیوەندی پتەوی هەیە بە نەخۆشی شەکرەوە.

*تەندروستی پێستى باش دەکات

بەهۆی بوونی پێکهاتەی جیاجیای بەسود لە شەربەتی گێزەردا، کاریگەریی بەرچاوی هەیە لەسەر تەندروستی پێست، چونکە شەربەتی گێزەر زیاتر لە ٢٠%ی پێکهاتەکانی توانای تواندنەوەیان هەیە لە ئاودا، ئەوەش پێکهاتەی سەرەکین بۆ بەرهەمهێنانی مادەی کۆلاجین.

*پاراستنی تەندروستی دڵ

شەربەتی گێزەر یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەکانی دووچاربوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، بە تایبەت بە سەرچاوەیەکی سەرەکی مادەی پۆتاسیۆم دادەنرێت، کە یەکێکە لە کانزا سەرەکییەکان و ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لە ڕێکخستنی فشاری خوێن.

بۆیە پزیشکەکان ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە کۆلسترۆڵیان بەرزە، ڕۆژانە دوو کوپ شەربەتی گێزەر بخۆنەوە.

*پارێزگاری دەکات لە تەندروستی جگەر

پزیشکەکان دەڵێن مادەی کاروتینات لە شەربەتی گێزەردا کاریگەریی بەرچاوی هەیە لەسەر تەندروستی جگەر، زۆرێک لە توێژینەوەکان ئاماژە  دەکەن بەوەی کاریگەرییەکانی دژە هەوکردنەکان و دژەتەنەکان، بەهۆی کارۆتیناتەوە جگەر دەپارێزرێت لە کەڵەکەبوونی چەوری لەسەر جگەر.

 



ڕیکلام