ڕێگای نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل نوێدەکرێتەوە

  2020-10-18  | 
 مێهڤان مەجید
بەم نزیکانە دەست بە نوێژەکردنەوەی ڕێگای دەروازەی نێودەوڵەتی ئیراهیم خەلیل دەکرێت و ئەمڕۆش ئەو کۆمپانیایەی کارەکەی بۆ دەرچووە دەستی بە کارەکانی کرد.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک لە کونگرەیەکی ڕوژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی هەواڵی ژیان سەبارەت بە کاری نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکە ڕاگەیاند " ئەمڕۆ لە بینای پارێزگا تەندەری جێبەجێکردنی پڕوژەی دورستکردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگای نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل بەر کومپانیێک کەوت ، لە کاتێکی نزیکدا دەست بە کارەکانی دەکات".

پارێزگاری دهۆک ئاماژەی بەوەشکرد ، لەبەر ئەوەی ئەم ڕێگایە زور گرنگە و نێودەوڵەتیە ، جووت سایدەکە بە شێوەیەکی مودرێن و سەردەمیانە دورستدەکرێت ، ئیتر ھیچ شوفێرێک گلەی لەم شەقامە نامیینت و ڕێنمای بە کومپانیای جێبەجێکاریش دەدرێت بە دورستی ئیشی خۆی و بەبێ دواکەوتن ئەنجامبدات "

ڕێگای نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بە درێژی ٩ کیلومەتر نۆژەنکردەکرێتەوە و بودجەی پڕۆژەکەش  زیاتر لە ٨ ملیار دینارە   .



ڕیکلام