سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆببێتەوە جگە لە دەنگدان بۆ سێ بەڕێوەبەری گشتی سەبارەت بە سوتانی سنەوبەرەكانی سلێمانی گفتوگۆ دەكات و هەریەكە لە پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی شارەوانی و بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان ئامادە دەبن.
ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، كارنامەی كۆبونەوەی سبەینێی بڵاو كردەوە رایگەیاند، دەنگدان لەسەر پاڵێوراوان بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی و رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی و چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوبەەری ئاوەدانكردنەوەی سلێمانی دەدرێت.
لە نوسراوەكەی سەرۆكی ئەنجومەندا ئاماژە بەوەكراوە كە سبەینێ بانگهێشتی هەریەكە لە پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی شارەوانی و بەڕێوەبەری پۆلیسی داراستان كراوە بۆ گفتوگۆ لەبارەی سوتانی دارسنەوبەرەكانی سلێمانی.