دەزگای دارایی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، بانکێکیان دروستکردووە  و کاردەکەن لەمەودوا، سلفەی درایی بدەن بە کارمەندەکانیان و کارەکەش لەگەڵ بانکی رافیدەین بەڕێوەدەبەن.
                                        
                                   
                                        
                                            
                                            
                                            
                                                
                                                
                                            
                                            ماڵپەڕی دەستەی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، ماوەی ساڵێکە دەستیان کردووە بە کارکردن لەگەڵ بانکی ڕافیدەین، لە ئێستاشدا کارەکان بەردەوامن بۆ پێدانی سلفە بە کارمەندەکانیان و نوسراوی فەرمیشیان بۆ بانکی رافیدەین کردووە.
دەستەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەشکردووە، بانکێکیان دروستکردووە لەپێناو تەواوکردنی بابەتی سلفە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بانکی ڕافیدەینەوە بەڕێوەبەرێک بۆ بانکەکە دامەزراوە و هەموو دڵنیایەکیشیان داوە لە پێناو تەواوکردنی کاری پێدانی سلفە لە کارمەندەکانیان.
لە کۆتاییدا دەستەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەکردووە، لەئیستادا چاوەروانی رەزامەندی فەرمین بۆ ئەوەی کاربکەن و لەڕێگە بانکەکەوە  سلفە بدەن بە کارمەندەکانیان.