سۆرانی  |  بادینی  |  English      

پەنجا و هەشت

  2020-10-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پەنجا وهەشت نوێترین بەرهەمی مەحمود نەجمەدینە، كە لە دوو نۆڤلێت پێكدێ (پەنجاوهەشت) و (موفید بەگ) ئەم بەرهەمە لە بڵاوكراوەكانی چاپەمەنی خانییە.


كتیبەكە لەدوو توێی 103 لاپەڕەدا چاپ بووە. جەمال كاڕەشی هەڵەگریی بۆ كردووە و ڕووبەرگكاری ئەسرین كاكییە و پەڕڕازێن ئومێد موقەددەس، بەتیراژی 500دانە چاپ بووە. 

بەرهەمەكە سەرەتا لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و پاشان لەهەرێمی كوردستان بڵاودەبێتەوە، هەردوو نۆڤلێتەكە بە شێوازی مەنەلۆگ نووسراون، ناوەڕۆكی هەردووكیان چیرۆكی ستەمكاری دەسەڵات و پاوانكردنی ژیانی بێ دەسەڵاتەكانە.

مەحمود نەجمەدین چیرۆكنووس و ڕۆماننووس چەند بەرهەمێكی دیكەی چاپ كردووە، لەوانە كۆمەڵە چیرۆكی پاسەكەی گورون، كۆمەڵە چیرۆكی هاوشێوەكانی سەلیم جەودەت، كۆمەڵەچیرۆكی دنیا سێ پیتە. ڕۆمانی پیاوەكان بە خەونیش نەگەڕانەوە.