سەرۆكی فەرەنسا پەیامێكی بە زمانی عەرەبی بڵاوكردەوە

  2020-10-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی فەڕەنسا تویتێكی بە زمانی عەرەبی بڵاو كردەوە و تیایدا دەڵێت هیچ شتێك وایان لێناكات پاشەكشە بكەن و وتاری رق ئامێزیش قبوڵناكەن.


ئیمانوێل ماكرۆن، لە تویتێكدا كە شەوی رابردوو بە زمانی عەرەبی بڵاویكردووەتەوە دەڵێت "هەرگیز هیچ شتێك وامان لێناكات بگەڕێینەوە دواوە". 

ئەو وتوشیەتی : ئێمە رێز لە هەموو جیاوازییەكان لە ڕۆحی ئاشتیدا دەگرین ،  هەرگیز قسەی ڕق و كینە قبوڵ ناكەین و بەرگری لە گفتوگۆی عەقڵانی دەكەین

سەرۆكی فەرەنسا وەك وەڵامێك بۆ ئەو هەڵمەتەی لە دژی خۆی وڵاتەكەی لەلایەن بەشێك لە وڵاتانی ئیسلامیەوە بەڕێوە دەبرێت دەشڵێت " ئێمە هەمیشە لە پشتی كەرامەتی مرۆڤ و بەها جیهانیەكان ڕاوەستین"

ئەوەش دوای ئەوە هات كە لە وتارێكیدا سەرۆكی فەرەنسا بۆ كوشتنی مامۆستاكە پێشكەشیكرد و تیایدا  رەخنەی لە "گۆشەگیریی ئیسلامی" گرت و وتی "ئیسلامی سیاسی هەوڵدەدات دەوڵەتێكی هاوتەریب لەنێو فەرەنسادا دابمەزرێنێ و یاساكانی خۆی جێبەجێبكات نەك یاساكانی فەرەنسا.


ڕیکلام