جار هه‌یه وا هه‌ڵده‌كه‌وێ به‌نێو كتێبه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كاندا بگه‌ڕێم، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و كتێبانه ده‌ست بخه‌م كه ئاره‌زوویی خوێندنه‌وه‌یان ده‌كه‌م. یه‌كێك له‌و جارانه به ڕێكه‌وت كتێبێكی (تروومان كه‌پۆتی)م هه‌ڵگرد. مه‌به‌ستم (میریام)ه. پێشووتر هیچم له‌سه‌ر نووسه‌ره‌كه‌ی نه‌كه‌تبووه به‌رچاو و به دونیای ئه‌و، نائاشنابووم. بۆیه ده‌ڵێم ڕێكه‌وت، دواجار من قه‌رزاری ئه‌وم. كتێبێكه چیرۆكی خانمێكمان بۆ ده‌گێڕیته‌وه به ته‌نیا له ئه‌پارتمانێك ژیان ده‌كات. هه‌ر له‌و كتێبه‌دا گفتوگۆیه‌كی نووسه‌ر ده‌بینین له‌باره‌ی هونه‌ری داستاننووسین. ئه‌گه‌رچی ئه‌و كتێبه به قه‌باره بچووكه، به‌ڵام هێنده بۆم گرینگ بوو، دوای ته‌واوبوونی گه‌ڕام به‌دوای كتێبه‌كانی تری نووسه‌ر و فیلمه تایبه‌ته‌كه‌ی. (میریام) و (نانی به‌یانی له تیفه‌نی) ماوه‌یه‌كی زۆر خه‌یاڵیان داگیركردم، به ئه‌ندازه‌ی چیرۆكه‌كانی (ئانا گاڤاڵدا) یاخوود پتر، هۆگریانبووم.
ڕۆمانی (قه‌دی بامبۆ) یه‌كێكی تره له‌و ڕێكه‌وتانه‌ی، مێرووله‌ی به گیانم ده‌كرد، ده‌مه‌ویست هه‌رچی زووه ده‌ست به خوێندنه‌وه‌ی بكه‌م، ئاخر هه‌م نووسه‌ره‌كه‌ی و هه‌میش ناونیشانه‌كه‌ی بۆ من نائاشنا بوون. (قه‌دی بامبۆ) له‌لایه‌ن ڕۆماننووسی كوێتی (سعود ئه‌لسنعوسی) نووسراوه، (ڕه‌نجده‌ر جه‌بار) وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، له ساڵی (2013) خه‌ڵاتی (بوكه‌ر)ی بۆ ڕۆمانی عه‌ره‌بی به‌ده‌ست هێناوه. یه‌كه‌مین كتێبی نووسه‌ریشه بۆ كوردی ته‌رجمه كرا بێت، بێگومان یه‌كه‌مین كار هه‌ستیاره و كاریگه‌ری به‌سه‌ر كاره‌كانی تری نووسه‌ریشه‌وه ده‌بێت.
ڕۆمانه‌كه باس له ژیانی هۆزێ/عیسا ده‌كات، ئه‌و له باوكێكی كوێتی و دایكێكی فلیپینی هاتۆته دونیا، كۆ گێرانه‌وه‌كه هه‌وڵه بۆ تۆخكردنه‌وه و نیشاندانی ئه‌وان پێ به‌ندییانه‌ی دێنه پێش ته‌واوی مرۆڤه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆیان ئاره‌زوویی بكه‌ن، یاخوود ده‌ستیان تێدا هه‌بێت. به‌ڵكه ئه‌وه، ئه‌وانیترن قه‌رار له‌سه‌ر ئێمه ده‌ده‌ن، له‌وه‌ی له‌كوێ و چۆن به‌رده‌وامی به‌م ژیانه بده‌ین.
له‌لایه‌كی تر، گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان به زمانێك ساده و پاراو هۆنراوه‌ته‌وه، به شێوه‌یكی گشتی عیسا خۆی پاڵه‌وان و گێڕه‌وی ڕووداوه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانه. (قه‌دی بامبۆ) ته‌نگه‌ژه و ململانێی (هۆزێ)یه كه به ته‌نیا له‌گه‌ڵ (سێكس- شوناس- ئایین- ترادیسۆن)دا ده‌یكات.
ڕه‌نگه ڕۆمانی زۆر هه‌بن له‌باره‌ی ناسنامه‌وه نووسرابن، به‌ڵام زۆینه‌یان له‌و جۆره‌ن، مرۆڤ زێدی خۆی جێده‌هێڵێت و له وڵاتێكی تر ده‌گیرسێته‌وه. ده‌شێ ڕۆمانی نووسه‌رێكی تاراوگه‌نشین باشترین ئه‌رگیومێنتی ئه‌م جۆره ئه‌ده‌به بێت. ئه‌و ڕۆمانه‌ی (ئه‌لسنعوسی) به پێچه‌وه‌نه‌وه، باسی ناسنامه‌ی عیسا ده‌كات، ئه‌گه‌رچی به شێوه‌یه‌كی یاسایی هاتۆته دونیا و ناسنامه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆی هه‌یه، وه‌لێ كۆت و به‌ندێكی یه‌كجار زۆر وای لێده‌كات نه‌كارێ له كوێت هه‌ڵبكات. هۆزێ له‌و جۆره پاڵه‌وانانه‌یه كه سه‌رگه‌ردانه، به‌ده‌ست دوو ناسنامه‌وه ده‌ناڵینێت. سه‌ره‌تا وه‌ك هه‌مووان بێ ئه‌وه‌ی خۆی مه‌یلی هه‌بوو بێت، له كوێت دێته بوون. به‌هۆی فشاره زه‌وه‌نده‌كانی نه‌نكی (غه‌نیمه) ڕاشد ناچار ده‌بێت ژنه‌كه و منداڵه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی فلیپین بكات. به درێژیی ئه‌و قۆناغه به‌رده‌وام دایكی ئه‌وه پاته‌ده‌كاته‌وه، كه باوكی له كوێت ژیانی بۆ مسۆگه‌ر ده‌كات و نیشتمانی ئه‌و فلیپیت نییه. هه‌ر له ده‌ستپێكی ڕۆمانه‌كه‌شدا خوێنه‌ر به‌ر ئه‌و ژڵه‌ژانه ده‌روونییه ده‌كه‌وێت، كاتی ناوی پاڵه‌وانه‌كه‌ی ده‌بیستێ (هۆزێ/عیسا/خوسێ).
بابه‌تی ناسنامه، كه تێمای چیرۆكه‌كه‌ی له‌سه‌ر بوونیاد نراوه ئه‌وه‌نده پڕ بایه‌خه، ئه‌وه ده‌هێنێ به‌دیاریه‌وه چه‌ندان دیمه‌ن بێنینه‌وه ناو ئه‌ندێشه‌كانمان. ڕه‌نگه ئه‌وه ته‌نیا كێشه‌ی كاركته‌ره‌كه‌ی ئه‌لسنعوسی نه‌بێت، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی له ئێسته‌دا كیشه‌ی به‌شێكی زۆر له مرۆڤ بێت. درووستبوونی داعش و كۆتایی پێهێنانیا، له‌وه‌یه ده‌یان هۆزێ ئالووده‌ی وه‌ها په‌تایه‌ك بووبن. به‌هاری عه‌ره‌بی و كۆچه به‌رده‌وامه‌كانی مرۆڤی خۆرهه‌ڵات بۆ وڵاتانی تر، كێشه‌ی ناسنامه نه‌بێت چی تره! له‌وه‌یه ئه‌و دژواریانه بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان وه‌ك یه‌ك بێت، هه‌رئه‌وشه وا له هێرتا مۆله‌ر ده‌كات (سه‌رهه‌ڵگرتن) بنووسێت.
ڕووداوه‌كانی ئه‌م ڕۆمانه له دوو شوێن و كاتی جوودا ڕوو ده‌ده‌ن، به‌شێكی له نیشتمانی فلیپینه و به‌شه‌كه‌ی تری خاكی كوێته. پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه به‌جۆرێك له جۆره‌كان بۆته قوربانی كۆی ئه‌و پێبه‌ندییه كولتووریی و ئایینییه‌ی كه ڕه‌گیان داكوتیووه. ئه‌و ده‌مه‌ی هۆزێ له فلیپین ده‌بێت، ناچاره به‌شداری له چوونه كڵێسا بكات و ئاشنای عیسا و مه‌سیحییه‌ت بێت. هه‌روا به‌و پێیه‌ی فلیپین وڵاتێكی هه‌ژاره قبووڵی ئه‌و دۆخه ده‌كات و ده‌چێته ژێرباری كۆمه‌ڵێك كار، له‌كاتێكدا خۆی مه‌به‌ستی نییه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌لایه‌وه پێشهاتێكی شووم نه‌بوو، كاتێك ده‌بینێت پوری (ئایدا) به‌هۆی سێكسكردن له‌گه‌ڵ پیاوێكی ئه‌وروپایی كچێكی ده‌بێت به ناوی میرلا. ئاخر كاتێك هه‌ژاری شاڵاوی بۆ خانه‌واده‌ی (میندۆزا) هێنا باوكی دوو كچه‌كه‌ی خۆی ناچار كرد له یانه‌كاندا پاره ده‌ست بخه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ده‌ست له به‌زمی كه‌ڵشێره‌كانی هه‌ڵنه‌گرێ.
به پێچه‌وانه‌وه كوێت وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند بووه، هه‌ر ئه‌وه‌شه (جوزافین) قایل به‌وه ده‌كات بۆ ده‌ستخستی بڕێ پاره بۆ كوێت سه‌فه‌ر بكات و له ماڵی (تارووف) وه‌ك خزمه‌تكارێك ده‌سته‌به‌كار بێت. دواتر له‌گه‌ڵ ڕاشدی تاقه‌نه كوڕی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه، عیسا بێنه دونیا. دوای چه‌ندین ساڵ كاتێك هۆزێ خاكی دایكی جێده‌هێڵێت و كۆچ بۆ خاكی باوكی ده‌كات، خه‌ون به‌وه ده‌بینێ باوكی ژیانێكی ئه‌به‌دی بۆ فه‌راهه‌م ده‌كات. به‌ڵام كاره‌كان پیچه‌وانه ده‌بێت. له ڕێگه‌ی (غه‌سان) هاوڕێ كۆنه‌كی باوكیه‌وه ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ كوێت و له‌وێ سه‌ردانی گۆڕی باوكی ده‌كات كه قوربانی شه‌ڕی كه‌نداوه. وه‌ك ساتی له دایكبوونی، نه‌نكی (غه‌نیمه) عیسا وه‌ك تاقانه پیاوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی قبووڵ ناكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێوه‌ی ناچێته‌و سه‌ر كوێتییه‌كان، به‌ڵكه ته‌و‌او فلیپینیه.
لێره‌دا نووسه‌ر كارزانانه به‌گژ مژارێكدا چۆته‌وه، له‌ڕیی پاڵه‌وانه‌كه‌یه‌وه خوێنه‌ر له‌وه به‌ئاگا دێنێ كه تا هه‌نووكه‌ش جوودایی ده‌كرێت له‌نێوان مرۆڤه‌كان و هاوڵاتی پله یه‌ك و دوو بوونی هه‌یه، بۆ نموونه هه‌رگیز خۆرهه‌ڵاتییه‌ك نابێت به ئه‌مریكایه‌كی ڕه‌سه‌ن. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه نه‌ویستتر ده‌بێت كاتێك نه‌نكی ڕووخساری عیسا ده‌بینێ، وه‌ك یه‌كێك له منداڵه‌كانی خانه‌واده‌كه‌ی وه‌ری ناگرێت، بۆیه له به‌شی دواوه‌ی خانووه‌كه‌یان نزیك له خزمه‌تكاره‌كان جێی بۆ ده‌كاته‌وه. ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی عیسا ده‌بێته موسڵمان. مانگی ڕه‌مه‌زان به ڕۆژوو ده‌بێ، چونكه ئایینی باو و باپیرانییه‌تی، به‌مه‌ش تووشی دۆخێكی ده‌روونی قووڵ ده‌بێت. (ئه‌لسنعوسی) ورده‌كار و لێزانانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانی ڕۆمان و ڕووداوه‌كان كردووه. بێ خڵت دۆخه‌كه ده‌گوازێته‌وه، پێمان ده‌ڵێت، له ئیستادا ئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌ڵیده‌بژرێت به ویستی خۆی نییه. به‌ڵكه وابه‌سته به كۆی ئه‌و ڕێسا و هاوده‌نگیانه‌ی كه كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له جوگرافیایه‌كی دیاریكراو، پشت به‌س به ئایینێك له‌سه‌ری كۆكن.