ترەمپ: هەفتەیەکی تر ئەنجامەکان ڕادەگەیەنرێت و سەردەکەوین

  2020-11-10  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو ئەنجامەکان دەردەکەون و سەردەکەون.

ترەمپ لە دوو تویتیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەمڕۆ ڕایگەیاندووە " سەرکەوتنی گەورەمان تۆمار کردووە، هەفتەی داهاتوو ئەنجامەکان دەردەکەن، وا دەکات جارێکی تر ئەمریکا مەزن بێتەوە".

ترەمپ لە تویتێکی دیکەدا نوسیویەتی سەردەکەوین.

سەرباری ئەوەی جۆ بایدن سەرکردەی دیموکراتەکان ٢٩٠ کورسی کۆمەڵگەی هەڵبژاردنەکانی بردووەتەوە، بەڵام ترەمپ هێشتا خۆی بە براوە دەزانێت ئامادە نییە دان بە شکستی خۆیدا بنێت.

لەوەتەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کراوە، چەند جارێک هەڵمەتەکانی ترەمپ سکاڵایان تۆمار کردووە لەسەر ئەنجامەکان، بەڵام نەیانتوانیوە هیچ دەستکەوتێک تۆمار بکەن، کە کاریگەریی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەبێت لە ویلایەتەکان.



ڕیکلام