پۆمپیۆ: بەبێ کێشە دەسەڵات رادەستی کەسی براوە دەکرێت

  2020-11-10  | 
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
ئەرشیڤ
واشنتن
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بەبێ کێشە دەسەڵات رادەستی کەسی براوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی دەکرێت، ئەگەر بایدن بێت یاخود ترەمپ.

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەکو هەمیشە دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەئەمریکا بەبێ کێشە دەبێت، بەبێ گوێدانەوە ئەوەی کە دۆناڵد ترەمپ براوە بێت یاخود بایدن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت جیهان دڵنیا بێت لەوەی کە هەموو گۆڕانکارییەکی سیاسی لەئەمریکا، بەبێ کێشە روودەدات.

ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاش ئەوە دێت کە تاوەکو ئێستا دۆناڵد ترەمپ، رەتیدەکاتەوە لەهەڵبژاردنەکاندا دۆڕاندبێتی و ئێوارەی  ئەمڕۆ لەچەند تویتێکدا بڵاویکردەوە، هەفتەی داهاتوو ئەنجامی هەڵبژاردنەکە رادەگەیەندرێت و دڵنیاشە لەوەی سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت.