پارێزەرێکی پێشووی ترەمپ: لە ئاهەنگی دەستبەکاربوونی بایدن ترەمپ ئامادە نابێت

  2020-11-11  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مایکل کۆهین پارێزەری پێشووی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، پێشبنی کرد ترەمپ دوای بەسەر بردنی پشووی جەژنی سەری ساڵ بە هیچ شێوەیەک ناگەڕێتەوە کۆشکی سپی.

لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی  (MSNBC ) ئەمریکا کۆهین ڕایگەیاند، بەشێوەیەکی ئاسایی ترەمپ لە ڕۆژانی ٥ و ٦ی مانگی کانوونی دووەم دەگەڕێتەوە بۆ کۆشکی سپی لە سەیرانگای "مار ئالاگوار" لە فلۆریدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە گومانی هەیە جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ واشنتۆن و ترەمپ بە هیچ شێوەیەک بەشداری ئاهەنگی دەستبەکاربوونی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ناکات، چونکە ناتوانێت لەبەردەم کامێراکاندا دابنیشێت جیهان وەک دۆڕاو سەیری بکات، ناتوانێت شتی وا بکات.

ئەو وتانەی پارێزەرەکەی پێشووی ترەمپ لە کاتێکدایە، دەسەڵاتدارانی ویلایەتی جۆرجیا ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاریاندا دووبارە دەنگەکانی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا جیابکەنەوە، کە هەریەکە لە بایدن و ترەمپ ململانێیانە لەسەری.

ئەو هەنگاوەش دوای تێپەربوونی چەند ڕۆژێکە بەسەر ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکادا، دوای ئەوەیلە کۆی ٥٣٨ دەنگ توانی ٢٩٠ دەنگی کۆمەڵگەی هەڵبژاردنەکان بەدەست بهێنێت.

بەگوێرەی نوێترین ئەنجامیش، بایدن بەڕێژەی لە ٤٩.٥% لە پێش ترەمپەوەیە کە ٤٩.٢% دەنگەکانی بەدەستهێناوە.



ڕیکلام