چوار كەس بە نزیكەی 20 هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیركران

  2020-11-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە هێزەكانیان لە قەڵادزێ چوار كەسیان تۆمەتی مامەڵەكردن بە دراوی ساختە دەستگیركردووە.


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای دەكات، دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچونی وورد، هێزەكانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ دوو كەسیان  لە دەروازەی قەڵادزێ دەستگیر كردووە كە بڕی (19) هەزار دۆلاری ئەمەریكی ساختەكراویان پێ بووە، جگە لەو دوو كەسە دوو كەسی دیكەش بەهەمان هۆكار دەستگیر كراون كە دانیشتووی دەرەوەی سنورەكەن. 

ئاسایشی راپەڕین ئەوەشی ئاشكرا كردووە تۆمەتبارەكان دانیانناوە بە تاوانەكەیانداو وتویانە پارە ساختەكەیان لەوڵاتی ئێرانەوە هێناوە بەمەبەستی ساغكردنەوەی لە بازاڕەكانی هەرێم، بەفەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی ڕاگیراون بەپێی ماددەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی.


ڕیکلام