قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی شنگالی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دهستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند و لە ریزه‌كانی پارتی كشایه‌وه.
دانانی شێخ عه‌لی شێخ ئیلیاس وه‌كو بابه‌شێخی ئێزدیه‌كان له رێوشوێنێك ئه‌منی تونددا له هۆلی كۆنفرانسه‌كانی زانكۆی دهۆك و ڕێگەگرتن له چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كه‌سایه‌تییه دیاره ئێزدییه‌كانی شنگال بۆ ناو كۆبوونه‌وه‌كه، له‌نێویشیاندا حه‌یده‌ر شه‌شۆ برازای قاسم شه‌شۆ و فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی ئێزدییەکان له شنگال، كاردانه‌وه‌ی شه‌قامی ئێزدی و به‌تایبه‌تیش شنگالییهكانی لێكهوتهوه.
رۆژی یه‌كشه‌ممەی رابردوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراواندا ئێزدییه‌كانی شنگال له مه‌زاری شه‌رفه‌دین بریاریاندا كه ئه‌و بابه شێخه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و میر حازمیش له‌مه‌ودوا به میری خۆیان نازانن، راشیانگەیاند، كارده‌كه‌ن بۆ دانانی ئه‌نجوومه‌نێكی رۆحانی ئێزدییه‌كان له شنگال، چونكه پێیانوایه ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه‌ی ئێستا کە حازم به‌گ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، به‌ته‌واوه‌تی بەحزبی كراوه و له‌ژێر كاریگه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستاندا كار ده‌كات و بڕیار ده‌دات.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەمشەو قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی شنگالی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه له‌هه‌مانكاتدا كارگێڕی لقی 17ی پارتی بووە له شنگال، له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند، ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی و ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كێشاوه‌ته‌وه.
له په‌یامه ڤیدیۆیهكهیدا، قاسم شەشۆ ده‌ڵێت، هه‌ستمان به‌وه‌كردووه كه پارتی هه‌موومانی كردووه‌ته قوربانی بڕیاره‌كانی حازم به‌گ و به تایبه‌تیش له دانانی عه‌لی شێخ ئیلیاس وه‌كو بابه‌شێخی نوێی ئێزدییه‌كان، به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆچوونی ئێزدییه‌كانی شنگال وه‌رگرن، به‌ڵكو به‌ته‌نها به بڕیاری حازم به‌گ بووه كه ئه‌ویش به پشتیوانی پارتی بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌مه‌ودوا ئه‌و وه‌كو كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ كاری خۆی ده‌كات و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیشی به ریزه‌كانی پارتی و فه‌رمانده‌یی شنگالی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه نه‌ماوه.
قاسم شەشۆ راشیگەیاند، "سەرکردایەتی پارتی دەست بۆ
هەندێک بابەت لەناو ئێزدییەکان دەبات کە ئێزدییەکان خۆیان ئاگادار نین، بۆیە ئەمە
قبوڵکراو نییە و وەکو خۆم، لە ئێستادا نە حازم بە میری ئێزدییەکان دەزانم و نە ئەم
بابە شێخە بە بابە شێخی ئێزدییەکان دەزانم".