كچە مۆدێلێك كاتێك تەرمی باوكی وەرگرتەوە نهێنیەكی روسیای ئاشكراكرد

  2020-11-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كچە مۆدێلێكی رووسی لەو كاتەی چوو بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی باوكی گرتەیەكی ڤیدیۆیی تۆمار كرد و رەتیكردەوە ئامارەكانی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیدا راستی بن.


ئۆلگا كاگارلیتسكایا، شاجوانی پێشووی روسیا و كچە مۆدێل، دوای گیان لەدەستدانی باوكی سەردانی بۆ ساردخانەی نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی باوكی ڤیدیۆیەكی تۆمار كردووە كە ژمارەیەكی زۆر خەڵك گیانی لەدەستداوە. 

ئەو كچە مۆدێلە لەگەڵ بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەكەدا رایگەیاند ئامارەكانی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە وڵاتدا زۆر زیاترە لەوەی حكومەت ئاشكرای دەكات. 

لەو گرتە ڤیدیۆیەدا كە شاجوانی پێشووی روسیا بڵاویكردووەتەوە ژمارەیەكی زۆر تەرم دەبیندرێت كە لە جانتادا هەڵگیراون لە نێو نەخۆشخانەیەكی شارەكەی بە ناوی سامارا لە باشوری رۆژئاوای رووسیا، باوكی ئەو كچە مۆدێلە لە كەرتی تەندروستیدا كاری كردووە هەر بەوهۆیەشەوە تووشی ڤایرۆسەكە بووە. 

ئەودەڵێت لەكاتی تۆماركردنی ڤیدیۆكەدا هەوڵدراوە رێگری لێبكرێت بەڵام ئەو سوور بووە لەسەر ئەوەی تۆماری بكات، رەتیشی دەكاتەوە ئەو ئامارانەی شارەكەیان راست بێت لەبەر ئەوەی لەو رۆژەدا كە ئەو گرتە ڤیدیۆیەكەی تۆماركردووە تەندروستی گیان لەدەستدانی حەوت كەسی راگەیاندووە بەڵام زیاتر لە 50 تەرم لە شوێنەدا بووە. 

ئۆلگا گلەیی ئەوەشی كرد كە بەرپرسانی تەندروستی هەوڵدەدەن نكۆڵی لەمردنی چەند پزیشكی فریاكەوتن بكەن كە وەك باوكی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ئەوەی خۆیان لەپێدانی قەرەبوو كردنەوە بەدوور بگرن و كەرتی تەندروستی وڵاتەكەش بە بەهێزی پیشانی وڵاتانی دەرەوە بدەن.  

پێشتریش بەشێك لە  میدیا و كەسایەتیەكانی وڵاتەكە رەتیان كردەوە كە ئامارەكانی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان راستی زیانەكانی كۆرۆنا بێت و دەیانوت حكومەت ئامارەكان دەشارێتەوە.