فوئاد حسین: هێرشە موشەکییەکەی دوێنی هێرش بووە بۆسەر حکومەتی عێراق

  2020-11-18  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ئەمریکا هەنگاوی کرداری ناوە بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی هێزە سەربازییەکانی لە عێراق و هێرشە موشەکییەکەی دوێنێش هێرش بووە بۆ سەر حکومەت و گەل.

فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدا ڕایگەیاند "ئەو هێرشە موشەکییەی کە دوێنی کرایە سەر ناوچەی سەوز، هێرش بووە بۆسەر حکومەت و گەل".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێزەی ئەمریکا کە لە ناوخۆیی عێراق ماون هێزی شەڕکەر نین.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆی ستراتیژی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئاماژەی کردووە بە دووبارە کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکا بۆ دەرەوەی عێراق، لە خشتەی کشانەوەکەشدا جەختی لەسەر کراوەتەوە.

فوئاد حسین دووپاتیکردەوە، هەنگاوی کرداری نراوە لەلایەن ئەمریکاوە سەبارەت بە کەمکردنەوەی هێزە سەربازییەکانی لە عێراق.

لە کۆتایی وتەکانیدا فوئاد حسین ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر دااوی حکومەتی عێراق هاتوونەتە ناوخۆیی وڵاتەکەوە، بۆیە لە داهاتووشدا کارکردن لەگەڵ لایەنی ئەمریکیدا بەردەوام دەبێت لە بواری زانیاری هەواڵگری و ڕاوێژکاری سەربازی و ڕاهێنان بە هێزە عێراقییەکان.



ڕیکلام