نوێترین لێدوانی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە کاتی دابەشکردنى مووچە

  2020-11-29  | 
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، بەم نزیکانە دابەشکردنى موچە دەستپێدەکات، ئەگەر بەغدا پارەکە بنێرێت یاخود نا.

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتى هەرێمى کوردستان بە میدیای پارتی راگەیاندووە، حکومەتى هەرێم گەیشتووەتە رێککەوتنێکى باش لەگەڵ بەغدا، بەڵام تاوەکو لە پڕۆژەى بودجە جێگیرنەکرێت کارى پێناکرێت.

ئاشکراشیکردووە، تاوتوێی چەند بیرۆکەیەکیان کردووە ئەگەر بەغدا پارە نەنێرێت، بەڵام هێشتا یەکلانەکراونەتەوە.

جوتیار عادل باسى لەوەشکردووە، تا ئێستا بەغدا وەڵامى نوسراوەکەى نەداونەتەوە، چاوەڕوان دەکەن لە یەک بۆ دوو رۆژى داهاتوودا وەڵام بدرێتەوە، بەڵام ئەوە کاریگەرى نابێت لەسەر دابەشکردنى موچە.  

لەبارەى شاندى هەرێمەوە بۆ بەغدا، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاندووە، شاندەکە هەمان شاندى پێشوو دەبێت بەسەرۆکایەتى قوباد تاڵەبانى، بەڵام دەبێت سەردانەکە ئەنجامێکى هەبێت.