لەچی دەترسیت؟

  2020-12-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەربارەی سیندرۆمی فۆمۆ / قادر حسێن

- بۆچی خۆمان ناگرین گەر جارجارێک دەست نەدەینە مۆبایلەکەمان و نەیپشکنین و سۆراغی یٔەوە نەکەین کە چی تازە لە فەیسبووک و یٔینستگرام و ماسنجەرەکەماندا ھەیە؟ وەڵامی یٔەمە پەیوەستە بە سێندرۆمێکەوە کە فۆمۆی پێدەوترێت، یاخود(نەخۆشی ترس لەوەی کە شتێکت لەدەست بچێت)(fear of missing out)(الخوف من ان یفوتک شییٔا).

سیندرۆمی فۆمۆ(fomo)، بریتییە لە حالەتێک لە ترس و دڵەڕاوکێ و شڵەژانی دەروونی، کە وا لە مرۆڤ دەکات بەردەوام لە ترس و خەمی یٔەوەدا بێت کە بچوکترین شتی نوێی لەدەست بچێت، یٔەو حاڵەتەیە کە مرۆڤ ناچار دەکات زۆربەی کات چاو و بەشێکی زۆر لە تەرکیز و شعور و بیرکردنەوەی لەسەر مۆبایلەکەی بێت تاکو نوێترین ھەواڵ و بابەتە نوێیە پێویست و ناپێویستەکانی لە دەست نەچێت.

ھەر یٔەمەش وای لێدەکات جارجارە مۆبایل و کۆمپیوتەر و یٔایپادەکەی بپشکنێت و سۆراغی یٔەوە بکات کە چ ھەواڵ و ڕووداو و بەسەرھاتێکی نوێ لە پەیج و یٔەکاونتی ھاوڕێ و نزیکەکانییدا ھەیە، زۆرجار یٔەمەش کاتێکی زۆر لەو کەسە دەبات و و ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ھەواڵ و بەسەرھاتی دەکەنەوە کە ھەندێکیان ھەر بە پێویست نەزانێت و ھەندێکیشیان لەوەش زیاتر زیانیان ھەبێت و خەم و خەفەت و بارگرانی و فشار و ناڕەحەتی دەروونی بۆدروست بکەن(ھەواڵی لە دایکبوون و مردن و چونە بازاڕ و مارکێت و خواردنگە و گەشت و گەڕان... ھتد کەسانێک کە ھیچ پەیوندییان بەوەوە نییە و ھاوڕێکانی فەیسبوکی بڵاوی دەکەنەوە).

ھەندێک جار سیندرۆمی فۆمۆ(fomo) بۆ یٔەو کەسانەش بەکاردەھێنرێت کە یٔالودەی کڕینی شتی نوێ دەبن و ھەمیشە لەوە دەترسن کە شتێکی نوێ لە بابەتی جل و بەرگ یان پێڵاو یان تەنانەت کتێبیش کەوتبێتە بازارەوە و لە دەست یٔەوان بچێت و نەتوانن بیکڕن، بێ یٔەوەی لە ڕاستیدا پێویستیان پێی بێت، پیاو یان ژن ھەن بەردەوام لە سۆراغی یٔەم بازاڕ و یٔەو بازاردان و تەنانەت پەیجەکانی سۆشیال میدیاش بەسەر دەکەنەوە نەبادا شتێکی نوێ کەوتبێتە بازاڕەوە و بەشی یٔەوان نەمابێت، یٔەمەش زۆرجار وایان لێ دەکات قەرز لە پێناوی کڕینی جل یاخود پیڵاو یاخود کتێبدا بکەن کە ھەر لە بنچینەدا پێویستییان پێی نییە(زۆرن یٔەو پیاوانەی چەندان قاتیان ھەیە و ھەندێکیانیان ھەر لەبەر نەکردوە، کەچی کە قاتێک جلی تازە دەکەوێتە بازاڕەوە لە قووتی منداڵەکانیان دەگرنەوە و دەیکڕن، یٔافرەت ھەیە بیست جوت قاپقاپە و قونەرەی ھەیە و ھەر کە مۆدێلێکی نوێ ھات خۆی ناگرێت تا نەیکات بە بیست و یەک).
تێبینی/ دەکرێت بڵێین فۆمۆ fomo جۆرێکە لە فزولییەت، بەڵام پەیوەستە بە سۆشیاڵ میدیا و بازاڕەوە.
*پسپۆڕی دەروونی


ڕیکلام