کەژاڵ ئەحمەد: پێموانییە هەرگیز واز لە شیعر بهێنم مەگەر شیعر خۆی وازم لێبهێنێت

  2020-12-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سازدانی: داستان

شاعیران ھەمیشە ناتوانن بەردەوام بن لە یارییەک کە ناوی ژیانە، یارییەکی دڵڕەقانە، یٔەوەندەی دەتوانن دەجەنگن، لە جێیەکدا دەبنە گوڵێکی سپی بەردەم کڕێوە و لەسەرمان پەڕەکانیان دەوەرێت و بەدەم -با-یەکی ساردەوە ھەریەکێکیان ڕووەو جەمسەرێکی جیھان دەڕۆن و دەبنەوە بە بەشێک لە سروشت، شاعیرەکان منداڵی دەریاکانن، منداڵی ماسی و یٔەستێرە و باڵندە و درەختەکانن، یٔەوان بوونەوەرێکن لە قوڵایی سروشتەوە، ھەر بۆیەش یٔەوان نامرن، بەڵکو دەچنەوە ناو دڵی سروشت و سبەینێ لە شێوەیەکی دیکەدا دێنەوە ناو جیھان.

کەژاڵ یٔەحمەد شاعیرێکی دیاری کوردە و ساڵانێکی بەرچاوە شیعرەکانی مایەی سەرنجن، یٔەو زیاد لە شێوازێکی لە نووسینی شیعردا یٔەزموونکردووە، یٔێمەش وەکو تۆڕی ھەواڵی ژیان پێمان گرنگ بوو لەم دیمانەیەدا ھەندێک پرسیار یٔاڕاستەی یٔەو شاعیرە بکەین.

ژیان: خوێنەری چ بوارێکیت؟ خۆشەویسترین کتێبی ژیانت کامەیە کە خوێندبێتتەوە؟ 

کەژاڵ یٔەحمەد : من عاشقی کتێبم، ڕۆمان و بیرەوەری و چیرۆک و کتێبەکانی زانستی گەردوون و کتێبەکانی فیکر و فەلسەفە و دیوانی شاعیرانی سەردەمە جیاوازەکان، یٔەمانە ھەموویان بەشێکن لە خولیای ڕۆژانەم. خۆشییەکی زۆر لە خوێندنەوە دەبینم بە جۆرێکە کە ھەستی غەریبیم تیا دەڕەوێنێتەوە، خۆشەویستترین کتێبی ژیانم بەپێی قۆناغەکانی ژیانم یٔەمانەبوون ( زەردەشت وای وت ی نیتچە) (جداریە محمود درویش واتە دیواربەند ی مەحمود دەرویش) کە پێم وایە جوانترین قەسیدەیە سەبارەت بە مەرگ. ڕۆمانی فقھاء الڤلام ( فەقێکانی تاریکی) ی سەلیم بەرەکات . کتێبی (ژنان و خۆشەویستی) لێکۆڵەری یٔەمریکی شیرھایت، ( مەرگی تاقانەی دووەم ) ی بەختیار عەلی. ڕۆمانی( قەڵای دمدم) ی عەرەبی شەمۆ، کتێبی (کورتە مێژوویەکی زەمەن) تاریخ موجز للزمن ی ستیفن ھاوکینگ کەباس لە تەقینەوەی گەورەی گەردوون و چاڵە ڕەشەکانی بۆشایی گەردوون دەکات، ھەروەھا (یٔەفسانەی سیزیف و مرۆڤی یاخی و ڕۆمانی الغریب) سێ کتێبی زۆر خۆشەویستن لەلام، فەیلەسوفی فەرەنسی یٔەلبێر کامۆ نووسیونی.، بیرەوەرییەکانی ( یٔیمپراتۆرە سورەیا و ھیلاری کلنتۆن و گۆڵدا مایٔیر و جیھان سادات) لە کتێبە ھەرە خۆشەویستەکانی ژیانمن، ھەروەھا ڕۆمانی سێبەری با و یاریی فریشتەکە ی زافۆن کە ھیوا قادر لەسویدییەوە وەریگێڕاون،اللامنتمی کۆلن ویلسن و انیس حبیبە روحی ڕۆماننوسی چیلی یٔێزابێل یٔەلەندی، لەم ڕۆژانەشدا ڕۆمانی (داگیرکردنی تاریکیی) بەختیار عەلی چووە ڕێزی خۆشەویستترین کتێبەکانی ژیانمەوە.

ژیان: حەزت لە شیعری چ شاعیرێکی بیانییە؟ یٔەی لە شاعیرنی کورد کامەیان جێگەی سەرنجتە؟

کەژاڵ یٔەحمەد: لە شاعیرانی کورد مەحوی و گۆران و شێرکۆ بێکەس و مەستورەی یٔەردەڵانی و نەجیبە یٔەحمەد و لازۆ یٔازاد و نارین ڕۆستەم. لەشاعیرانی عەرەب یٔەدۆنیس و مەحمود دەرویش و ماغوت و دنیا میخایٔیل .لە فارسەکان سوھراب و فروغ و نیما و شاملو،لە بیانییەکان ت.س یٔلیۆت و ولیەم شکسپیر، والت وایتمان و یٔادگار یٔالانپۆ.

ژیان: یٔەگەر کەنجێک داوات لێبکات ڕێگایەکی نیشان بدەی تاکو بیگرێتەبەر بۆ یٔەوەی ببێتە شاعیر، تۆ کامە ڕێگای نیشان دەدەی؟

کەژاڵ یٔەحمەد: ڕێگایەک نییە بمانگەیەنێت بە شاعیربوون بەڵکو دەبێت خۆمان شاعیربین و بۆ ڕێگەیەک بگەڕێین ببین بەشاعیرێکی زۆر باش، دەبێت یٔەو گەنجە خۆی شاعیربێت بۆیٔەوەی داوای یٔەوەم لێبکات ڕێگاکانی بوون بە شاعیرێکی باش و کاریگەری نیشانبدەم، یٔەوکاتە دەتوانم پێی بڵێم یٔەو زمانەی پێی دەنوسیت دەوڵەمەندی بکە، بەرگەی تاڵییەکانی دنیای نوسین بگرە، زۆر بخوێنەرەوە و کەم لەخۆباییبە.

ژیان: دیدگایەک ھەیە لەلای زۆرینەی شاعیرانی ژنی کورد بەرچاوە، یٔەویش یٔەوەیە زۆرینەی شاعیرانی ژن پێیان وایە شیعر ھۆکارێکە بۆ خستنەڕووی یٔازارەکانی ژن لە کۆمەڵگادا، یان نیشاندانی دیوێکی غەمگین و تراژیکی وەھا کە مرۆڤ پڕ دەکات لە نەفرەت، بەڕاست ژن لەم کۆمەڵگایەدا بەوجۆرەن؟ یٔەی کاری شیعر یٔەوەیە؟ یٔەی تۆ چۆنی دەبینی؟

کەژاڵ یٔەحمەد: لە شیعرێکدا وتوومە عەشق بچوکترین بار ھەڵناگرێت، یٔینجا شیعریش بەھەمان شێوەیە کە زۆر نازدارترە لەوەی بارگاویی بکرێت بە بار و کۆڵی یٔایدیۆلۆژی و سیاسی و کێشەکانی دیکەی ناو کۆمەڵگە. شیعر باسی ھەموو یٔەو لایەنانەش دەکات بەڵام لەپێناوی یٔەوانەدا نەخوڵقاوە و نابێت بکرێت بە یٔامڕازی گەیاندنی پەیام، چونکە لەوکاتەدا کە شیعر بەو ھەموو یٔازادییەوە دەکەیتە کۆیلەی یٔامانجێک وەک باڵندەی ناو قەفەز یان دەنگی خۆشی خوێندنی لە دەستدەدات یان دەمرێت. شیعر وتنی گۆرانیی ژیانی خۆمانە ، بە خۆشی و ناخۆشییەکانیەوە. کاردانەوەی شیعر ھەرچییەک بێت، نەفرەت یان ڕەحمەت یٔەوەیان پەرچەکردارێکی یٔاساییە بەمانای خراپی یان باشیی دەقێک نییە، یٔایا باوەڕناکەیت ژیانی ژن پڕە لەتاڵی وا دەپرسیت یٔایا ژیانی ژن لەم کۆمەڵگەیەدا بەوجۆرەیە؟ تۆ خوێنی ژنانی کوژراوت نەبینیووە؟ بۆنی جەستەی سووتاوی ژنێکت کردووە کە لە نایٔومێدیدا خۆی سووتاندووە، یٔەو ژنانەت بینیووە کە لێیانیان خواردووە؟ پێم وانییە شاعیر موسلیحی کۆمەڵایەتییە، کاری شاعیر شتێکی دیکەیە شیعارات نییە، بەڵام چۆن جوانیی شەونمێکی سەر گەڵایەک دەگوازێتەوە سەر لاپەڕە کە بەلای دیمەنێکی خوێناویشدا تێدەپەڕێت پەڵەی خوێنی زوڵم لێکراوان بەر لاپەڕە سپییەکانی دەکەون.

ژیان: تاڵترین دۆخ کە بەھۆی شیعرەوە یٔەزموونت کردبێت چی بووە؟ یٔەی خۆشترین؟

کەژاڵ یٔەحمەد: تاڵترین یٔەزموون یٔەوکاتەبوو کە لە یٔوردن دەژیام ھەموو یٔەو ترسنۆکانەی لە حزوری خۆما قسەیان لەبیردەچوەوە، لە غیابما کەوتنە قسە پێ وتنم، یٔەو شیعرنووسە ژنانەش کە ھەرگیز نابن شاعیر چونکە مەرجەکانی شاعیربوونیان تیانییە و وایاندەزانی بەھۆی ھەبوونی منەوە ھەلیان بۆناڕەخسێت، کاتێکی زۆریان لەبەردەمدابوو تاخۆیان بسەلمێنن کەچی لە تاقیکردەوەکاندا شکستیان ھێناو نەبوون بە من، یان بابڵێم بە کەژاڵ یٔەحمەد، بەداخەوە خۆزگە بیانتوانیایە.
خۆشترین دۆخ کە بەھۆی شیعرەوە یٔەزموونی دەکەم نوسینی شیعرێکی نوێ یان دیوانێکی جیاوازتر لە دیوانەکانی پێشوومە.

ژیان: پێوەری تۆ بۆ چاکی شیعرێک چییە؟ ھاوکات یٔەوەی وادەکات ھەر زوو بۆمان دەرکەوێت یٔەوەی دەیخوێنینەوە شیعرێکی خراپە کامە پێوەرە؟

کەژاڵ یٔەحمەد: شیعری باش یٔەوەیە لە یادەوەریدا ھێلانە چێدەکات و وەک خۆشەویستییەکی ڕاستەقینە و گەورە تیاماندا دەمێنێتەوە، ھەندێکجاریش کار لە سەر داھاتوومان دەکات یٔیدی یان بەرەو فەنابوون وەک ژەنەڕاڵی پایز ی، بەرەو شکۆ و نەمریی وەک شێرکۆ بێکەس، یان بەرەو گۆڕانکاریی بەرجەستە لەشیعر خۆیدا کە لە شیعری گۆراندا بەرجەستەیە، یان بەرە و تەنیاییە بە قەرەباڵغی دەورەدراوەکەی فروغ. نمونەی شاعیرە باشەکان کەمن و یٔەوان بەپێوەری کۆمەڵگەکەیان خراپترینەکانی سەردەمەکەی خۆیانن. کەواتە پێوەری باشیی و خراپیی لە کەسێکەوە بۆ یەکێکی دیکە و لە سەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی کە دەگۆڕێت. یٔەوەی ھەموومان کۆکدەبین لەسەر باشیی یان خراپیان یٔەوانەن، لە بێژنگە گەورەکەی ڕۆژگار دەدرێن و وەک یٔاڵتونی ناو قووڕاو یان مرواریی ناو سەدەفەکان یٔەدرەوشێنەوە.


ژیان: زۆرینەی یٔەوانەی لە بوارێکدا بەھرەمەندن و کاری تێدا دەکەن، حەزیان بۆ بواری دیکەش ھەبووە و ھەیە، بەڵام بە ھەر ھۆکارێک بێت نەیانتوانیوە یٔەزموونی بکەن، لای تۆ جگە لە شیعر کامە بوار جێگەی سەرنجت بوو؟ بۆچی کارت تێدانەکرد؟

کەژاڵ یٔەحمەد: ڕۆمان و بیرەوەریی دوو بواری زۆر گرنگن لە ڕەوتی خوێندنەوەی چەند ساڵە و بەردەواممدا، بەڵام ھۆکارێکی بەھێز ڕێگربووە لەبەردەممدا و نەیایھێشتووە یٔەم دوو ھونەری نوسینە یٔەزموون بکەم. ھۆکارەکەش بەسادەیی دەیڵێم یٔەوەیە: نامەوێت بنووسم بەتەنیا لەبەریٔەوەی بووترێت: یٔەم خانمە شاعیریش و ڕۆماننوسیشە بەڵکو دەمەوێت کە نوسیم عەرشی ڕۆمانی کوردیی بلەرزێنم و گۆڕانێک لەوەدا بکەم کە یٔێستا ھەیە. سەبارەت بە نەنووسینەوەی بیرەوەرییەکانم ھۆکارەکە پەیوەندیی بە کاتەوە ھەیە، پێم وایە ھێشتا وادەی نوسینەوەیان نەھاتووە. 

ژیان: کەی واز لە نووسینی شیعر دەھێنیت؟

کەژاڵ یٔەحمەد : یٔەو کاتەی ھەنجەتێکی دیکەم دۆزیەوە بۆ ژیان، لەوانەیە بۆ ماوەیەک لەشیعر دووربکەومەوە، بەڵام پێم وانییە ھەرگیز واز لەشیعر بھێنم ،مەگەر شیعر خۆی وازم لێ بھێنێت. وەک چۆن لە واقیعیشدا دەستبەرداری کەس و ھیچ شتێک نابم تا یٔەو دەستبەردارم نەبێت. ویژدانم یٔاسودەیە کە ھیچ کەس و شتێکم بەجێ نەھێشتووە بەڵام بەردەوام بەجێھێڵراوبووم . ھەر لەبەر یٔەوەشە ڕێکەوتی زۆرخەڵکی پەشێمانم کردۆتەوە بەڵام خۆم تامی پەشێمانی نازانم.


ڕیکلام