بە تەمەنترین سەرۆک کۆماری فەڕەنسا کۆچی دوایی کرد

  2020-12-03  | 
ڤالیری جیسکار دیستان سەرۆک کۆماری پێشووی فەرەنسا
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڤالیری جیسکار دیستان سەرۆک کۆماری پێشووی فەرەنسا کە پشتیوانی وڵاتەکەی بوو بۆ ئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا و نوێبوونەوەی کۆمەڵگەی فەڕەنسی لە حەفتاکانی سەدەی رابردوودا، ئەمرۆ بەھۆی تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا، لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

دامەزراوەی جیسکار ڕایگەیاند، سەرۆک کۆماری پێشوو لە ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی (لوار ئیشیر) لە پاریس کۆچی دواییکردووە.

ئەنجومەنی نیشتیمانی فەڕەنسا (پەرلەمان) چەند خولەکێک بە بێدەنگی وەستان، وەک ڕێزلێنان لە گیانی جیسکار، دواتریش نیکولا سارکۆزی سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا ڕایگەیاند، جیسکار بە درێژایی تەمەنی خۆی کاریکرد لەسەر بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی ئەوروپا.

جیسکار لە پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیدا بووە  لەنێوان ساڵانی ١٩٧٤ بۆ ١٩٨١، لە ناوەراستی مانگی ئەیلولی رابردوەوە بەھۆی کێشەی ھەناسەدانەوە ڕەوانەی نەخۆسخانە کراوە، دواتریش لە ناوەراستی تشرینی دووەمی رابردووشدا دیسان براوەتەوە نەخۆشخانە.

جیسکار لە تەمەنی ٤٨ ساڵیدا ب سەرۆکی فەرەنسا ھەلبژێردراوە، بەوەش بچوکترین سەرۆکی فەڕەنسا بووە لەڕووی تەمەنەوە، کە لە دوای جەنگی دووەمی جیھانییەوە بووەتە سەرۆکی فەڕەنسا.
جیسکار لەناوەوەی وڵاتەکەی چەندین چاکسازی جیاجیای ئەنجامداوە، لە دیارترینیان، نوێکردنەوەی کۆمەڵگەی فەڕەنسی، ڕێگەدان بە جیابوونەوەی ھاوسەرەکان بەڕەزامەندی ھەردوولا، کەمکردنەوەی تەمەنی دەنگدان لە ھەڵبژاردنەکاندا لە ٢١ ساڵەوە بۆ ١٨ ساڵ، ڕزگارکردنی ئابوری لەو کۆتوبەندانەی کە ھاتبوونە ڕێگەی.


ڕیکلام