باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا: هەموو لایەک دڵنیا دەکەمەوە بەردەوامم لە کارەکەم

  2020-12-03  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند، هەموو لایەک دڵنیا دەکاتەوە کە بەردەوامە لە کاری ئاسایی خۆی لە بەغدا .

ماسیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا لە تۆمارێکی فیدیۆیدا کە لە لایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە لە بەغدا بڵاوکرایەوە ڕایگەیاند، زۆرێک لە هاوڕێ عێراقییەکانی پەیوەندییان پێوەکردووە بۆ پرسیارکردن، سەبارەت بەو راپۆرتە رٍۆژنامەوانیانەی کە باس لەوە دەکەن باڵیۆزخانەی ئەمریکا ژمارەی کارمەندەکانی لە بەغدا کەمدەکاتەوە .

تولەر ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هاورٍێ و دۆستانەی دڵنیاکردووەتەوە کە بەردەوام دەبێت لە ئەرکە ئاساییەکانی رۆژانەی لە باڵیۆزخانەکە .

باڵیۆزی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کارانەش کە ئەنجامی دەدات بە هاوکاری و هەماهەنگی تیمێکی ینەڕەتی لە دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکان و راوێژکارەکانی وڵاتەکەی کە لەگەڵ سوپای عێراقدا کاردەکەن .

ئەو وتانەی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری چەند بەرپرسێکی عێراقیەوە ئاشکرایکرد ئەمریکا ژمارەیەک دیپلۆماتکاری لە بەغدا کشاندەوە .

ئەو بەرپرسانە کە ناوەکانیان ئاشکرانەکراوە هۆکاری کشانەوەی دیپلۆماتکارەکانیان بۆ مەترسی ئەمنی لەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا گەڕاندوە


ڕیکلام