سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر هەڵوەشاندەوە

  2020-06-15  | 
هەولێر
ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر هەڵوەشاندەوە و بڕیارەکەش کاردانەوەی توندی فراکسیۆنی پارتی لێکەوتووەتەوە.

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ژیانی ڕاگەیاند، ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە ڕۆژی 14ی ئەم مانگە بڕیاریداوە بە هەڵوەشاندنەوەی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر "سۆران عومەر" ئەندامی پەرلەمانی كوردستان .

بەپێی زانیارییەکان، ئەو بڕیارەی سەرۆکی پەرلەمانیش کاردانەوەی توندی فراکسیۆنی پارتی لێکەوتووەتەوە .

ئەوەش لە دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی ٧ی ئایاری ڕابردوو بە دەنگی ٥٧ پەرلەمانتار پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر هەڵگیرا، بەڵام هەریەك لە فراكسیۆنی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو و چەند فراكسیۆنێكی تر بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد .

هەروەها سەرۆکی پەرلەمانیش بەشداری دانیشتنەکەی نەکرد و ڕایگەیاند، ئیمزا لەسەر بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندیەکە ناکات.



ڕیکلام