لە تەقینەوەیەکدا لە شنگال دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و دوانی دیکەش بریندار بوون

  2020-12-08  | 
 مازن شنگالی
لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە گوندێکی قەزای شنگال دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و دوانی دیکەش بریندار بوون.

خودێدا چوکێ بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ بە وەکالەت بە تۆڕی هەواڵی ژیان ی ڕاگەیاند، تەقینەوەکە لە گوندی قاپۆسی بووە لە ڕۆژئاوای سەنتەری قەزای شنگال و تێیدا دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە و دوانی دیکەش بریندار بوونە.

بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو خێزانە بەڕەگەز موسلمانن و تازە گەڕابوونەتەوە گوندەکەیان، تەقینەوەکە لەو بۆمبانەی پاشماوەی داعش بووە و ئەو چوار منداڵە لەکاتی دەستکاریکردنیان بەو پاشماوانە و یاریکردن پێیان پێیاندا تەقیوەتەوە.



ڕیکلام