شەش سەرنج لەسەر ڕۆمانی (داگیرکردنی تاریکی)

  2020-12-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نوێترین بەرھەمی نووسەری کورد (بەختیار عەلی)ە

١- ڕۆمان، یٔەگەر باس لە سات و سەردەمێکی دیاریکراویش بکات، مادام بەرھەمی خەیاڵە، ھەردەم واقیعێکی نوێ دەخوڵقێنێت. لەم ڕووەوە، وەکوو بیرۆکە و ڕێکخستنی ڕووداوەکان، (داگیرکردنی تاریکی)، ھێندە ژیرانەیە، مرۆڤ دۆش دادەمێنێت، چۆن واقیعێکی یٔاوا سەخت و دەرگیر کە زادەی خەیاڵیی (بەختیار عەلی)یە، دەشێت ڕۆژێک لە ڕۆژان ڕووی دابێت!

٢- جیاواز لە کۆی ئەزموونەکانی پێشووی، لەم ڕۆمانەدا، زمانی بەلاغەت، زمانی شیعری، زمانی وەسفی خنکێنەر و فانتازی، ئامادەیییەکی کەمتری ھەیە. لای من، ئەمە خاڵێکی گەشی ڕۆمانەکەیە. 

۳ـ پرس و ناوەڕۆکی سەرەکیی (داگیرکردنی تاریکی)، زمانە. باس و خەمی زمانی کوردی، ھەردەم بۆ من پڕ چێژ و جێی لەسەر وەستان بووە. لەو سۆنگەیەوە، چاوەڕێم دەکرد چێژ لە خوێندنەوی ڕۆمانەکە ببینم! لەگەڵ یٔەوەیش، چێژوەرگرتن لە خوێندنەوەی ڕۆمان، یٔارەزوویەکی کەسییە. بە ھۆی کاریگەرە یٔایدەلۆژییەکان و یٔەزموونە کەسییەکانی خوێنەر، یٔەو یٔارەزووە ھێندە ناجێگیرە، زۆرجار ھەمان ڕۆمان، لە دوو ساتی جیاوازدا، دوو چێژی جیاواز و ھەندێک کات دژیەکیش دەدات. بۆیە، بۆ لێکۆڵینەوە و ھەڵسەنگاندنی دەقی یٔەدەبی، ناوەڕۆکی ڕۆمان، چەندە یٔینسانی و بەرز بێت، ھیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە مەزنێتی ڕۆمانەوە نییە. بەڵکوو تەنھا یاریدەدەرە، بۆ یٔەوەی گێرەڕەوە، بە یارمەتی ڕەگەزە بنچینەیییەکانی ڕۆمان، بتوانێت یٔەدەبێکی باڵا بنووسێت.

٤ـ گێڕەڕەوەیەکی ھەموو شتزان کە ھیچ بەشدارییەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی لە ڕۆمانەکە نییە، لە دوو سەردەمی جیاوازدا، بە جێناوی کەسی سێیەمی تاک، لە زەمەنی ڕابردوودا و بە شێوەیەکی ڕاستەھێڵ، ڕووداوەکان دەگێڕێتەوە. تا لە کۆتایییەکانی ڕۆمانەکە، ڕووداوەکان دەگەنەوە یەکتر و ھەر بەو شێوەیە بەردەوام دەبێت. یٔەم جۆرە گێڕانەوەیە، لەگەڵ یٔەوەی باس لە دوو زەمەنی جیا دەکات، ھێشتا کلاسیکییە. یٔەوە یٔارەزوویەکی کەسی نووسەرە، بەڵام یٔەو شێوازە نووسینە، بۆ ڕۆمانێکی ٧٠٠ لاپەڕەیی، جگە لەوەی ھەتا بڵێی بێزارکەرە، پڕ کەڵێن و درزی گێڕانەوەیش دەبێت. لە خوارەوە، تیشک دەخەمە سەر دوو گرنگترینیان.

٥- لەم ڕۆمانەدا، یەکێک لە کێشە ھەرە گەورەکانی گێڕەڕەوەی ھەموو شتزان، بەکارنەھێنان و دەرفەتنەدانە بە فۆڕمی جیاوازی زمان. داڕشتنەوەی زمان و چەسپاندنی ھێندە شڵۆقە، چیتر نووسین نابێتە فۆڕمێک لە فۆڕمەکانی زمان. بەڵکوو تەنھا دەبێتە کەرستە و خزمەتکاری درێژەدادڕییەکی ناپێویست.

٦- سایکۆلۆژیای دروستکردنی کارەکتەرەکان و تایبەتمەندیپێدانیان، بە ھۆی زمانی زاڵی گێڕەڕەوەکە، ھیچ مەودایەک لە نێوان کارەکتەرەکان و خۆی ناھێڵێت. ھەتا لەو شوێنانەی دوو بیری تەواو دژ بەیەک گفتوگۆ دەکەن، ھێندەی ڕوواڵەتیانە خزمەتی زمانی گێڕەڕەوە دەکەن، نێو ھێندە نابنە ھۆی ھەڵوەشاندنەوەی قووڵاییی ھەموو ئەو بابەتانەی، لەسەر کۆمەڵێک شتی دژ بەیەک دامەزراون. چونکە ئەوەی لەم ڕۆمانەدا دەگۆڕێت، ڕووداوە، نەک کارەکتەر. ھەر بۆیە، تارماییی و سێبەری گێڕەڕەوە (بەختیار عەلی)، بەسەر ھەموو کارەکتەرەکانەوە دیارە.


ڕیکلام