نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکاندا

  2020-12-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لەسەر 50 دۆلارەوەیە و بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 50 دۆلار و 35 سەنت فرۆشرا.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 45 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


ئەوە لەکاتێکدایە دوای نۆ مانگ ئێوارەی دوێنی نرخی نەوت 50 دۆلاری تێپەڕاند ئەوەش بە بڕوای شارەزایانی بوارەکە چەند هۆکارێکی هەیە


یەکێک لە هۆکارەکان ئاسایبوونەوەی ژیانە لە دوای کۆرۆنا و دۆزینەوەی ڤاکسینە بۆ نەخۆشیەکە و هەروەها جێگیری بڕی بەرهەمهێنانە لەلایەن وڵاتانی ئۆپیک پڵەسەوە.


ڕیکلام