سۆران عومه‌ر: لێکۆڵینەوە لە گەورەترین دۆسیەی گەندەڵیی عێراق دەکرێت

  2024-04-25  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەسەر دۆسیەیەکی گەندەڵی بەبڕی 20 ملیار دۆلار لە پڕۆژەی بەندەری گەورەی فاو، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکھێندرا.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، لیژنەیەک لەسەر گومانی گەورەترین گەندەڵی لە عێراق پێکھێنرا، کە لە ١٣ پەرلەمانتار پێکھاتووە و دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەسەر کۆمپانیای گشتی بەندەرەکانی عێراق، بەتایبەت گرێبەست و داھات و کارەکانیان لە بەندەری فاو، کە گومانی گەندەڵی بەبڕی ٢٠ ملیار دۆلار دەکرێت.

بەندەری فاوی گەورە یەکێکە لە گەورەترین بەندەرەکانی کەنداوی عەرەبی، ھەروەھا دەیەم گەورەترین بەندەرە لەجیھاندا.

 



ڕیکلام