وتەبێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگەیاند، هێزەکانیان ٤٢ چەکداری داعشیان لە باشوری موسڵ کوشتووە.
یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگەیاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٣ی١٢ی٢٠٢٠، ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازییان له باشوری موسڵ له‌دژی پاشماوه‌كانی داعش دەستپێکردووە، کە ئامانج لێی راوه‌دوونان و له‌ناوبردنی تیرۆریستانی داعشه.
ئاماژەی بەوەشکرد، له رۆژی یه‌كه‌می ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا 42 چەکدارای داعش كوژراون کە یه‌كێك له كوژراوه‌كان والی كه‌رتی دیجله‌ی ئه‌و گرووپه تیرۆرستیه‌یه و ناوی به‌رائه.
وتیشی، هەر لە ئۆپراسیۆنەکەدا جێگری والی داعش لە کەرتی دیجلە به‌ناوی ئه‌بو موحه‌مه‌د و هه‌روه‌ها ئه‌بو سه‌یاف، به‌رپرسی راگه‌یاندنی كه‌رتی دیجله، له‌گه‌ڵ جێگره‌كه‌ی به‌ناوی سه‌جاد کوژراون.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق راشیگه‌یاند، جگه له كوژرانی ئه‌و ٤٢ چەکدارەی داعش، له‌ناو حه‌شارگه‌كانی تیرۆریستان‌دا، ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و بڕێكی زۆر له‌دراوی بیانی و عێراقی.
ئاماژه‌ی بەوەشکرد، ئۆپراسیۆنه‌كه له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی سوپا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پاڵپشتی كراوه.