فراکسیۆنی بەدر: حکومەتی هەرێم پابەندی ڕێککەوتنەکان نییە لەگەڵ بەغدا

  2020-12-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فراکسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند نابێت بە ڕێککەوتنەکانی لە حکومەتی فیدراڵی و، ئەو شاندەش کە لە بەغدا گفتوگۆ لەسەر دۆسییە سەرەکییەکان ناکەن.

حەسەن شاکر سەرۆکی فراکسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدی تەلەفزیۆنی ڕایگەیاند، پەرلەمان داوای لە سەرۆک وەزیران کردووە، پەلە بکات لە ناردنی پرۆژە یاسای بودجە، کەماوەی ٦٠ ڕۆژی بەسەر وادەی ئاراستەکردنی تیپەڕیووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە ملیۆنان عێراقی چاوەروانی پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەیە و گەلی کوردستانیش بەشێکی دانەبڕاوە لە گەلی عێراق.

ڕوونیشیکردەوە، حکومەتی هەرێم پابەند نابێت بەو ڕێککەوتنانەی پێشوو پابەندی داهاتووش نابێت و ئەو شاندەی کوردیش کە لە بەغدایە دەسی دەستی دەکەن و لەسەر دۆسیە سەرەکییەکان گفتوگۆ ناکەن و هەرێم پابەندی بەڵێنەکانی نەبووە.

لە کۆتایی وتەکانیدا سەرۆکی فراکسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عێراق جەختیکردەوە، حکومەتی بەغدا بە  ڕوون و ڕاشکاوی داوای خشتەیەک لە هەرێمی کوردستان دەکات، بۆ ئەوەی پابەند بێت بە ڕێککەوتنەکانەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی چەند ڕۆژێکە شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان لە بەغدایە بە مەبەستی چارەسەرکردنی دۆسیە هەڵپەسیردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، بە تایبەت ناردنی ٣٢٠ ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام تا ئێستا لەسەر هیچ شتێکی ڕوون ڕێککەوتن نەکراوە.



ڕیکلام