شاندی دانوستانکاری هەرێم لە بەغدا ئێوارەی ئەمڕۆ سەردانی پەرلەمانی عێراق دەکەن و لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆدەبنەوە.
پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان لە بەغدا ڕایگەیاند کۆبونەوەکەی شاندەکە لەچوارچێوەی ئەو دیدار و کۆبونەوانەدایە کە شاندەکە بە مەبەستی رێککەوتن ئەنجامی دەدات.
ئەوە لەکاتێکدایە شاندی هەرێم پێشتر سەردانی بەشێکی زۆر لە حزبە عێراقیەکانی کرد و لەگەڵ سەرۆکایەتی حکومەت و پەرلەمانیش کۆبوەوە.
شاندەکە هەفتەیەک زیاترە سەردانی بەغدای کردوە و ئامادەی نیشانداوە بۆ ئەوەی پابەندی یاسای قەرز بێت و جێبەجێبکات بەڵام هەتا ئێستا هیچ رێکەوتنێک لەگەڵ بەغدا واژۆ نەکراوە.