فەرماندەی باڵای سوپای ئەمریکا لەگەڵ تاڵیبان کۆبووەوە

  2020-12-18  | 
ئەفغانستان
ژەنەڕاڵ مارک میلی فەرماندەی سوپای ئەمریکا
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەمەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکان، باڵاترین فەرماندەی سەربازیی ئەمریکا لەگەڵ رێکخراوی تاڵیبان کۆبووەوە.

سوپای ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد کە سێشەممەی رابردوو، ژەنەڕاڵ مارک میلی فەرماندەی سوپای ئەمریکا، پێش سەردانەکەی بۆ ئەفغانستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، لەگەڵ شاندێکی رێکخراوی تاڵیبان کۆبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆبوونەوەکە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ئەنجامدراوە کە لە ئێستادا حکومەتی ئەفغانستان و رێکخراوی تاڵیبان لە دەوحە سەرقاڵی دانوستان و گفتوگۆن بۆ گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ئەفغانستان.

پێشتریش بەرپرسانی باڵای ئەمریکا هۆشداریانداوە لەوەی کە زیادبوونی گرژی و توندوتیژییەکان لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تاڵیبانەوە، دانوستانەکانی ئاشتی روبەڕووی مەترسی دەکاتەوە.



ڕیکلام