لیژنەی دارایی داوا دەکات حکومەتی هەرێم باج کەمبکاتەوە

  2020-12-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان کۆبوەوە و گفتوگۆی لەسەر بڕیاری بانکی ناوەندی عێراق کرد بۆ دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی، لیژنەکە ڕای وایە لە بڕیارەکەدا رەچاوی دۆخی هەژاران نەکراوە و زیانیان بەردەکەوێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی لیژنەی دارایی لە کۆبونەوەکدا باس لەوەکراوە"لەبەرئەوەی هەرێمی كوردستان بەگوێرەی داهاتی حكومەت خۆی دەگونجێنێت بۆ پێدانی مووچەی مانگانەو گرانبوونی بازاڕ دەبێ بیر لەپێداچوونەوە بەسیستەمی وەرگرتنی باج بكرێت، بەشێوەیەك له‌ رێگەی كەمكردنەوەی باج و هاوسەنگی بازاڕ رابگیرێت تاوەكو چینی هەژارانیش توانای بازاڕكردنیان هەبێت .

لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێ چەند پێشنیارێک کرا بۆ کەمکردنەوەی باج بەتایبەت لەسەر خۆراك و كەلوپەلی رۆژانەی هاووڵاتییان و چاودێریكردنی وردی بازاڕ لەلایەن وەزارەتی بازرگانی بۆئەوەی رێگە لەبەرزبوونەوەی نرخ بگرن، رێگه‌نه‌دەن به‌به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی سووتەمەنی و هەریەك لەوەزارەتەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بازرگانی و پیشەسازی بایەخ بەبەرهەمی ناوخۆیی بده‌ن .

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنەی دارایی پاڵپشتیی خۆیان بۆ گفتوگۆكانی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەغدا دەربڕی.


ڕیکلام