کۆمەڵەی پاراستنی رۆژنامەنوسان ناسراو بە سی پی جەی ڕایگەیاند بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کوشتنی رۆژنامەنوسان دووهێندە زیادی کردوە.
سی پی جەی لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕاشیگەیاندوە ئەمساڵ زیاتر لە 30 ڕۆژنامەنووس کوژران کە 21 دانەیان بەهۆی کارەکانیانەوە بووە.
سی پی جەی ئاشکراشیکردوە، بەڵام لەمساڵدا ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە کاتی گواستنەوەی هەواڵ و ڕووداوەکانی جەنگەکاندا کوژراون کەمی کردووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هەریەکە لە وڵاتەکانی مەکسیک و ئەفغانستان و فلیپین ئەو وڵاتانەن کە زۆرترین ڕێژەی کوشتنی رۆژنامەنوسانیان تێدا تۆمارکراوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، لە سوریا سێ رۆژنامەنوس کوژراون و لە مەکیسک چوار رۆژنامەنوس و لە ئەفغانستان چوار رۆژنامەنوس و لە ئێرانیش حکومەت رۆژنامەنوسێکی لە سێدارە داوە.
هەروەها لەعێراق تەقە لە پەیامنێری کەناڵی دیجلە ئەحمەد عبدالصمد و وێنەگرەکەی سەفا غالی کرا، لە کانوونی دووەم لەکاتی ڕوماڵکردنی خۆپیشاندان و نارەزاییەکانی شاری بەسرە دژی نەبوونی خزمەتگوزاری و بێکاری و گەندەڵی حکومەت هەردووکیان کوژران.