سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە بەیانێک کۆتایی هاتنی خولی پایزەی ڕاگەیاند و بۆ پەرلەمانتاران بۆ ماوەی دوومانگ پشوو وەردەگرن.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ساڵانە پەرلەمان دووجار و هەر جارێک بۆ ماوەی دوو مانگ پشوو وەردەگرێت،پشووی زستانە و پشووی هاوینە.
پشووی زستانە لە سەرەتای ساڵی تازە دەستپێدەکات هەتا سەرەتای مانگی ئازار و لەوماوەیەدا ئەگەر بابەتێکی نا ئاسایی نەبێت هیچ دانیشتنێکی پەرلەمان ئەنجامنادرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی مانگێک زیاترە پەرلەمانی کوردستان هیچ دانیشتنێکی ئەنجامنەداوە و کارەکانی بە جۆرێک لە جۆرەکان ڕاگرتووە.
پەرلەمانی کوردستان لە 111 ئەندام پێکدێت و سەرۆک و جێگر و سکرتێری هەیە و فراکسیۆنی پارتی بە 45 کورسی زۆرینەی پەرلەمانی هەیە.