هادی عامری: سازش لەسەر چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا ناکەین

  2021-01-03  | 
دۆسیە:  حەشدی شەعبی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و فالح فەیاز ڕایگەیاند، نابێت سازش لەسەر بڕیاری چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا بکرێت و قوربانیدانەکان هەرچییەک بێت، کە لە لایەن پەرلەمانەوە دەرچووە.

لە میانی وتەیەکدا لە خۆپیشاندانەکانی ئەمرۆی بەغدا بەهۆی ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسەوە پێشکەشیکرد ڕایگەیاند، پێویستە سەروەریی نیشتیمانی بهێنرێتە دی و هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بچنە دەرەوە، ئەو بابەتەش نابێت سازشی لەسەر بکرێت، جا قوربانییەکان هەرچییەک بێت.

عامری ڕاشیگەیاند، پێویستە کاربکرێت لەسەر گێرانەوەی هەیبەتی دەوڵەت  و ئەبو مەهدیش بۆ ئەو ئامانجە تێدەکوشا.

لە لایەکی ترەوە فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبیش داوای جیبەجێکردنی بڕیارەکەی پەرلەمانی کرد، کە داوای چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکات لە عێراق.

فەیاز جەختیکردەوە، وەڵامدانەوەی تاوانەکە بە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەبێت، بۆیە دەبێت جێبەجێ بکریت.

هاوکات عامری جەختیکردەوە لە پێویستی گێڕانەوەی ڕۆڵی مێژوویی عێراق لە ناوچەکە، بۆیە بەرقەراربوونی عێراق بە واتای بەرقەراربوونی ناوچەکە، ئەوەش بەدی نایەت تا سەرجەم هێزە بیانییەکان نەچنە دەرەوە.

لە کۆتایی وتەکانیدا هادی عامری جەختیکردەوە، بە مانەوەی حەشدی شەعبی  لە پاڵ هیزە ئەمنییەکان، بۆ گێرانەوەی سەروەریی تەواوەتی عێراق و دوورخستنەوەی پیلانەکان لێی.

  



ڕیکلام