دەستەی  حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، لەکاتی ئەرکدا بەڕێوەبەری بەڕێوەبەراتی گشتی دەستەی حەشدی شەعبی و خێزانەکەی گیانیان لەدەستدا.
                                        
                                   
                                        
                                            
                                            
                                            
                                                
                                                
                                            
                                            لە بەیاننامەیەکدا حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، لەڕێگەی نەجەف- بەغدا ئەحمەد عەبدولوەهاب جابری و خێزانەکەی لە کاتی ئەرکدا لەڕوداوێکدای هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە.
خێزانی ئەحمەد جابری خوشکی محەمەد رەزا جابریی، بەڕێوەبەری پێشووی حەشدی شەعبییە، کە لە روداوی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسدا  ساڵی ڕابردوو کوژراوە.
حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەشکردووە، جابری هەر لەسەرەتاوە ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە دامەزراندن و بەڕێوەبەردنی دەستەی حەشدی شەعبیدا.