ئوتێلی ترەمپ لە نزیک کۆشکی سپی نرخی مانەوەی زۆر بەرزکردووەتەوە

  2021-01-03  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئوتێلی ترەمپ لە واشنتۆنی پایتەخت کە لە نزیک کۆشکی سپییە، نرخی مانەوەی لە ڕۆژەکانی نزیک ٢٠ی کانونی یەکەم بەرزکردووەتەوە، کە هاوکاتە لە دەستبەکاربوونی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراو، وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

بەگوێرەی لقی واشنتۆنی ئوتێلی ترەمپ لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت، نرخی مانەوە لە ژورێکی ئاسایدا گەیشتووەتە ٢٢٢٥ دۆلار، بە واتای چوار هێندەی ڕۆژانی ئاسایی، کە نرخی زۆربەی ژورەکان ٤٧٦ دۆلار بووە.

ماڵپەڕی ئوتۆێلەکە مەرجی ئەوەشی داناوە، کە مانەوە تەنها بۆ دوو شەوە لە ڕۆژی ٢٠ی کانونی یەکەمەوە.

ئەو هەنگاوەی ئوتیڵی ترەمپ لە کاتێکدایە، تا ئێستا سەرۆکی ئێستای ئەمریکا رەتیدەکاتەوە بەڕاشکاوی دان بنێت بە سەرکەوتنی بایدندا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا، کە لە ڕۆژی ٣ی مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا بەڕێوەچوو.

سەرباری ئەوەی تیمی ترەمپ و هاوپەیمانەکانی چەندین داوایان لە دادگاکانی ئەمریکا بەرزکردەوە ، وەک هەوڵێک بۆ ئاوەژووکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، بەڵام تا ئێستا لە هیچ کام لەو هەوڵانەدا سەرکەوتنیان بەدەست نەهێناوە.

هەرچەند ترەمپ چەندا جارێک ئاماژەی کردووە بە ئەنجامدانی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا، بەلام تا ئیستا هیچ بەڵگەیەکی پێشکەش دادگا نەکردووە، کگە پشتڕاستی ئەو پڕوپاگەندانە بکاتەوە.

هەرچەندە تا ئێستا روون نەبووەتەوە، کە ئایا ترەمپ ئامادەی ئاهەنگی دەستبەکاربوونی بایدن دەبێت وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا، بەڵام دەنگی ئەوە هەیە کە لە ڕۆژی ٢٠ ئەم مانگە، کە وادەی دەستبەکاربوونی بایدنە لە کۆشکی سپی، ترەمپ دەستبکات بە پروپاگەندەی خۆ کاندیدکردنەوەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ساڵی ٢٠٢٤دا.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەندامانی کۆمارییەکان لە کۆنگرێس، دەستیان بە هەلمەتێک کردووە، بۆ ئاوەژووکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە بەرژەوەندی ترەمپ، ئەمڕۆش بڕیاریانداوە چەندین تانە پێشکەش بکەن لەسەر سەرکەوتنی بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا، کە بڕیارە ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو کۆنگرێس کۆبێتەوە بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.

لە ڕۆژی ١٤ی تشرینی دووەمدا سەرجەم ویلایەتەکانی ئەمریکا بردنەوەی بایدنیان پەسەند کرد، کە توانیویەتی ٣٠٦ دەنیگی کۆمەڵگەی هەڵبژاردنەکان بباتەوە، لە بەرامبەر ٢٣٢ دەنگ بۆ ترەمپ، لە کاتێکدا گەیشتن بە کۆشکی سپی پێویستی بە ٢٧٠ دەنگی کۆمەڵگەی هەڵبژاردنەکان هەیە.



ڕیکلام