تۆڕى هەواڵى ژیان شێوازى کارکردنى ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان بە خوێنەرانى دەناسێنێت

  2021-01-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان

بەشی کەلتوور لە میانی (تۆڕی هەواڵی ژیان)دا لە ماوەى داهاتوودا زنجیرەیەک گفتوگۆ لەگەڵ خاوەن و بەرپرسان و بەڕێوەبەرانى دەزگا ڕۆشنبیریی و کلتوورییەکاندا ئەنجام دەدات. لەو گفتوگۆیانەدا هەریەک لەو کەسانەى لە هەر یەک لەو  دەزگایانەدا مافى قسەکردنیان هەیە بە ناوى دەزگاکەوە ، وەڵامی پرسیارەکانمان دەدەنەوە. ئەمەش لەپێناو ئەوەى لەو ڕێگەیەوە خوێنەران و ئارەزوومەندانی کولتوور بەرچاوڕوونییان هەبێت لەسەر شێوازی کارکردنی دەزگاکان ئەو پاکێج و دەرفەتا جیاوازانەی هەیانە و دەکرێت سوودیان لێوەربگیرێت.

ئەم گفتوگۆیانە لەسەر دوو ئاستی سەرەکی سوودیان دەبێت:

1-دەزگاکان باشتر دەناسێنرێن.

٢-خەڵکى زیاتر ئاشناى شێوازى کارکردن و ئەو بوارانە دەبێت کە ئەو دەزگایانە کارى لەسەر دەکەن.

بەهیواى ئەم هەنگاوەمان لە تۆڕى هەواڵى ژیان جێگاى خۆی بگرێت.

تێبینى:

لە داهاتوودا دەکرێت ئەم هەنگاوە بگۆڕدرێت و بە میکانیزمى دیکە و شێوازى دیکە کارى لەسەر بکرێت.

هەر دەزگایەک ئازادە لە بەشداریکردنى لەم گفتوگۆیانەدا.

دەزگاکان خۆیان دەتوانن پەیوەندى بکەن بۆ بەشدارییکردن لە گفتوگۆکاندا.



ڕیکلام