بەكر شوانی
نووسەری كورد-ئەڵمانی خاتوو كارۆش تەها ساڵی ١٩٨٧ لە زاخۆ لە دایك بووە. ساڵی ١٩٩٧ لەگەڵ بنەماڵەكەیدا وەك پەنابەر ڕوویان لە ئەڵمانیا كردووە. لە زانكۆی دویسبورگ-ئێسن ڕشتەی مامۆستایی و لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایش زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی و مێژووی خوێندووە.
یەكەم ڕۆمانی كارۆش تەها بە ناوی (ناساندنی كۆچی قرژالێك - Beschreibung einer Krabbenwanderung) ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن وەشانخانەی بەناوبانگی (DuMont)ەوە چاپ و بڵاو كرایەوە. ڕۆمانی دووەمی نووسەر بە ناوی (لە سكی شاژندا - Im Bauch der Königin) ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن هەمان وەشانخانەوە چاپ و بڵاو كرایەوە.
كارۆش تەها لەم تەمەنە كەمەی نووسینی خۆیدا كۆمەڵێك خەڵات و بورسی وەرگرتووە (بڕوانە كۆمێنتی یەكەم). لە كۆمێنتی سێیەمیشدا دەقی دیمانەیەك بە زمانی ئەڵمانی لەگەڵ كارۆش تەها دانراوە.
هێشتا هیچ كام لە ڕۆمانەكانی كارۆش تەها بۆ كوردی وەرنەگێڕدراون. كارێكی باش دەبێت ئەگەر وەشانخانە كوردییەكان بایەخ بە بەرهەمی ئەم جۆرە نووسەرانە بدەن.