ترەمپ بۆ لایەنگرانی: هێز ئەمنییەکان لەبەرەی وڵاتەکەمانن

  2021-01-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ترەمپ داوا لە لایەنگرانی دەکات هێمنی و ئاشتی بپارێزن و دەشڵێ هێز ئەمنییەکان لەبەرەی وڵاتن.

دۆناڵد ترەمی سەرۆکی ئەمریکا دوای چوونەناوەی لایەنگرانی بۆناو بینای کۆنگرێس لە چەند تویتێکدا داوای لە لایەنگرانی کرد، ئاشتی بپارێزن و دوورکەوتنەوە لە توندتیژی.

ترەمپ لە تویتێدا دەڵێت" داوا لە هەمووان دەکەم لەناو بینای کاپیتۆڵ ئاشتی بپارێزن و پەنا نەبەنە بەر توندوتیژی، لە بیرتانبێت ئێمە حزبی چەسپاندنی یاساین، بۆیە رێز لە یاسا و ئەو کەسانە بگرن کە جلی شینیان پۆشیوە کە مەبەست لێی هێزە ئەمنییەکانە.

لە کۆتاییشدا ترەمپ سوپاسی خۆپیشاندەرانی کردووە.

هەروەها ترەمپ لە تویتێکی دیکەدا بۆ لایەنگرانی دەڵێت" تکایە پشتیوانی هێزە ئەمنییەکان و جێبەجێکەرانی یاسا بن. لە ڕاستیدا ئەوان لەبەرەی وڵاتەکەمانن"

لە کۆتایی تویتەکەشیدا ترەمپ داوا لە لایەنگرانی دەکات بە ئاشتی و دوور لە توندوتیژی بمێننەوە.

ئەو رووداوانەش دوای ئەوە دێت لەکاتی کۆبوونەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ترەمپ داوای لە لایەنگرەکانی کرد، خۆپیشاندانەکەیان بگوازنەوە بۆ بەردەم بینای کۆنگرێس.

 دوای ڕووداوەکانیش مۆریاڵ بوزر سەرۆکی شارەوانی واشنتن قەدەغەی هاتووچۆی لەسەرتاسەری ویلایەتەکە ڕاگەیاند ئەوەش دوای ئەوەی سەدان خۆپیشاندەر  بەربەستەکانی بەردەم کۆنگرێسیان بڕی و چوونە ناو بیناکەوە و بەهۆیەوە دانیشتنی تایبەت بە پەسەندکردنی سەرکەوتنی جۆ بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا دواخرا.



ڕیکلام