لە ڕووداوەکانی شەوی ڕابردووی واشنتۆندا 4 کەس کوژران

  2021-01-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوبەری پۆلیسی واشنتۆن ڕایگەیاند لە خۆپیشاندان و پێکدادانەکانی شەوی ڕابردوودا 4 کەس گیانیان لەدەستداوە.

رۆبەرت کونتی بەڕێوەبەری پۆلیسی واشنتۆن ئاشكراشیکرد 52 کەسیان دەستگیرکردوە چونکە ئاژاوەگێڕیان کردوە.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی شارەوانی واشنتۆنی پایتەخت بۆ ماوەی دوو هەفتە باری لەناکاوی لەشارەکە ڕاگەیاند.

ئەو دوو هەفتەیەش ئەو ماوەیەیە کە دۆناڵد ترەمپ لە پۆستەکەیدا ماویەتی و بەپێی دەستوری ئەمریکا دەبێت لە رۆژی 20 ی مانگ دەسەڵات ڕادەستبکات


ڕیکلام