ئەنجومەنی وەزیران لەسەر بودجەی 2021 کۆدەبێتەوە

  2021-01-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر پرۆژە یاسای بودجە و رێکخستنەوەی داهات و خەرجی کۆدەبێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی پێشنووسی یەکەمی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 دەکرێت.

هەروەها گفتوگۆ لەسەر پلانی وەزارەتەکان بۆ رێكخستنەوەی داهات و كەمكردنەوەی خەرجییەكان، سنوورداركردنی كورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2021 دەکرێت.

تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران بریتی دەبێت لە هەڵسەنگاندنی ئاستی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ رێكخستنەوەی داهات لەسەر ئاستی وەزارەتەكان لە ساڵانی 2019-2020 دا .



ڕیکلام