جوتیار عادل: موچەی كەسمان نەبڕیوە تەنها راگیراوە

  2021-01-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەبارەی ئەو 10 هەزار كەسەی لە چەند رۆژی رابردوو راگەیەندرا موچەكانیان بڕاوە روونكردنەوە دەدات و دەڵێت ئەوە موچە بڕین نیە بەڵكو راگرتە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە گۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەوەی كراوە موچە بڕین نیە بەڵكو موچە راگرتنە بۆ ئەوەی بزانین كام موچە راستە و هەقە كام موچەیەش ناهەقە، راگرتنی موچەی ئەو كەسانە بە مەبەستی پاراستنی هەقی فەرمانبەرانە.

ئەو لەبارەی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن وتی، زۆرینەی حكومەتەكانی دونیا پشت بە راپۆرتی تەندروستی دەبەستن بۆ ئێمەش بەو شێوەیە بۆیە لە ئێستاوە بڵێین خوێندنی ئەمساڵ دەفەوتێت. 

وتەبێژی حكومەتی هەرێم روونیشیكردەوە، حكومەت لەبارەی بڕینی موچەی ئەو كەسانەی لە چەند رۆژی رابردوو رایگەیاند سزای یاساییان نادات بەڵكو مەبەستیەتی ئەو پرسە رێك بخاتەوە. 



ڕیکلام