هۆشیار زێباری: دەکرێت لەگەڵ هەندێک هێزی عێراقی بە لیستێک بەشداری هەڵبژاردن بکەین

  2021-01-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند پارتی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کورسییەکانی خۆی بەدەستدەهێنێتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی شەرقیە هۆشیار زێباری ڕاشیگەیاند یاسای نوێی هەڵبژاردن کاریگەری ئەوتۆ لەسەر پێگەو کورسییەکانی کورد دروستناکات.

وتیشی دەکرێت  لەگەڵ هێزە هاوپەیمانەکانیان لەناو شیعە و سوننە بە لیستێکی هاوبەشی نیشتیمانی عێراقی بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوو بکەن.

وتیشی ئەمە بڕیاری لێ نەدراوە، بەڵام گفتوگۆی لەسەر دەکرێت،ئەوەش بۆ تێپەڕاندنی بابەتە نەتەوایەتییەکان.

ئەوە لەکاتێکدایە بڕێارە لە رۆژی 6 ی حوزەیران هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی لە عێراق ئەنجامبدرێت.



ڕیکلام