رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵڕۆژی خۆپیشاندان دژی رژێمی شا پەیامێکی تەلەفزوێنی بڵاوکردەو و وتی دەبێت سزاکانی سەر ئێران کۆتایی بێت.
عەلی خامنەیی ئاماژەی بەوەشکرد سزاکان خیانەت و تاوان بوو بەرامبەر گەلی ئێران بەڵام خۆشبەختانە ئێستا وا خەریکە سزا و گەمارۆکان کاریگەری ئەوتۆیان نامێنێت.
وتیشی ئێمە دەبێت بە خۆڕاگری ئابوری خۆمان بەهێزبکەینەوە و دەستیش لە پیتاندنی یۆرانیۆم و چەکی ئەتۆم هەڵناگرین.
خامنەیی سەبارەت بەرۆڵی ئێران لە ناوچەکدا وتی ئێمە پشتیوانی لە دۆست و لایەنگرانمان بە ئەرک دەزانین و دەبێت هاوپەیمان و دۆستەکانمان لە ناوچەکە بەهێز بکەینەوە.
ڕاشیگەیاند رۆڵی ئێران لە ناوچەکەدا بەمانای بەهێزی لایەنگرانمانە و نابێت کارێک بکرێت دۆستان و لایەنگران لە ناوچەکە لاواز بن.