ترەمپ بەشداری لە مەراسیمی دەستبەكاربوونی بایدن ناكات

  2021-01-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، بەشداری لە مەراسیمی دەستبەكار بوونی جۆ بایدن، سەرۆكی نوێی ئەمریكا ناكات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئێستای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە تویتەری خۆی وەڵامی ئەو كەسانەی دایەوە كە پرسیاریان كردبوو لەبارەی بەشداریكردن لە مەراسیمی رادەستكردنی دەسەڵات و رایگەیاند: لە رۆژی 20 مانگ ناچمە مەراسیمەكە. 

ئەگەر ئەو سەرۆكەی ئەمریكا بەشداری لە مەراسیمەكەدا نەكات دەبێتە یەكەم سەرۆكی ئەمریكی كە لە ماوەی زیاتر لە 150 ساڵدا لە دەست بەكاركردنی جێگرەوەكەی بەشداری نەكات. 

دوای ئەوەی بەشێك لە لایەنگرانی هێرشیان كردە سەر كۆنگرێسی ئەمریكا لە ژێر گوشاری ستافەكەیدا ترەمپ وتارێكیدا و داوای لە لایەنگرانی كرد لە كۆنگرێس بكشێنەوە و دواتریش ناڕەزایی توند لە ستافەكەیدا دروست بوو دژ بەو هەڵوێستانەی كە لە رۆژی چوار شەممەدا لەلایەن لایەنگرانی ئەو سەرۆكەی ئەمریكاوە دژی كۆنگرێس ئەنجامدرا.