ئەحمەد حاجی رەشید: پەرلەمان لە بودجەدا ناتوانێت دەستکاری نرخی دینار بکات

  2021-01-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕایگەیاند پەرلەمان لە میانەی گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە یاسای بودجە ناتوانێت دەستکاری نرخی دینار بکات.

ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە نوسینێکدا لە پەیجی فەرمی خۆی ڕایگەیاندوە ئەمڕۆ شەممە پەرلەمان تەنها خوێندنەوەی یەکەم بۆ بودجە دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردوە ئەوەی لە پرۆژە یاسای بودجەدا دیاریکراوە کە 100 دۆلار بەرامبەر 145 هەزار بێت و بەرمیلێک نەوتیش بە 42 دۆلار بفرۆشرێت پەرلەمان ناتوانێت دەستکاری بکات.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشیکردوە دابەزاندنی نرخی دینار نزیکەی ۲۳ ترلیۆن دیناری بۆ حکومەت گەراندوەتەوە بۆیە گۆرانکاریکردن لەبەرژەوەندی حکومەت نابێت.

ئەحمەد حاجی رەشید ڕاشیگەیاندوە هەر گۆڕانکارییەک بکرێت یاساکە تێکدەدات و کورتهێنان زیاد دەکات و حکومەت پێی پڕناکرێتەوە.

سەبارەت بە ناجێگری نرخی دۆلاریش ئاماژەی بەوەکردوە ئەوەی لە بازاڕ ڕوودەدات هەوڵێ هەندێک کەسە بۆ دروست کردنی ناسەقامگیری،ئەستەمە گۆڕانکاری لەئێستادا لە نرخەکەی رووبدات.



ڕیکلام