لاهور شێخ جەنگی: ڕێککەوتنی هەرێم و عێراق گرفتی موچە و ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات

  2021-01-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند بە رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق گرفتی موچە و بودجە و کێشەی ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەردەبن.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی سەردانی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کرد و لە وتەیەکدا رایگەیاند ئەم قۆناغە قۆناغێکی هەستیارە، جەختیکردەوە لەسەر یەکهەڵوێستی و بڕیاری سیاسیی لایەنەکان و چڕکردنەوەی هەوڵەکان لە بەغدا بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە.

وتیشی وەک یەکێتیی نیشتییمانیی کوردستان جەختدەکەینەوە لەسەر گرتنەبەری  خەباتی پەرلەمانیی بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلەکەمان.

هەروەها پشتیوانی پەسەندکردنی ئەو بڕگە یاساییە دەکەین کە تایبەت بە پشکی هەرێم لە پڕۆژەی بودجەی ساڵی ٢٠٢١دا هاتووە.


ڕیکلام