ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

  2021-01-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی دەروازە سنوریەكانی هەرێم و ئامادەكاریەكان بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی 2021ی هەرێم دەكرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ تاووتوێكردنی سێ تەوەر كۆدەبێتەوە. 

بەگوێرەی ئەو تەوەرانەی فەرمانگەكە بڵاویكردووەتەوە " دەرەنجامی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابووری سەبارەت بە پێشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021" گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت. 

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا "پرسی رێكخستنەوەی ئەو خزمەگوزارییانەی كە لە دەروازە سنورییەكانی لە لایەن كەرتی تایبەتەوە پێشكەش دەكرێن" باسی لێوە دەكرێت. 

هاوكات گفتوگۆ لەبارەی راپۆرتی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەبارەت بە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆناش دەكرێت. 


ڕیکلام